لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢ هەزار و ٧٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئێران ١١٧ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

كیانوش جەھانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 117 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا لەئێران گیانیان لە دەستداوە و كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تائێستا بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 2 ھەزارو 757 كەس بەرزبوویەوە.

ھاوكات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٤١ ھەزار و ٤٩٥ كەس،

ف.ق