لە ئێران نرخی بەنزین سێ ئەوەندە بەرزبووەوە

لە ئێران کە قەیرانێکی قوڕسی ئابوری هەیە،نرخی بەنزین سێ ئەوەندە بەرز بووەوە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە هاوکاری سوتەمەنی دەداتە هاوڵاتیەکانی. بە پێی ڕێنمایەکی کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نەوتیەکان لەمەو دوا لیترێن بەنزین دەبێتە ١٥ هەزار ڕیاڵ (١١ سەنتی یۆرۆ) و هەر کەسێک دەتوانێت لە مانگێکدا بە تەندا ٦٠ لیتر بکڕێت. ئەگەر لەوە زیاتر بکڕێت، لیترێک دەبێتە ٣٠ هەزار ڕیاڵ واتە (٢٢ سەنتی یۆرۆ).

بەهۆی کەمی نرخەکەی لە ئێران سوتەمەنی زۆر بەکاردەهێنرێت. بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئێران، ژمارەی دانیشووانی ئێران ٨٠ ملیۆنە، بەڵام ڕؤژانە ٩٠ ملیۆن لیتر سوتەمەنی بەکاردەهێنرێت و قاچاخ بەکارهێنانیشی زیادیکردووە. دەوترێت ڕۆژناە ١٠-٢ ملیۆن لیتر سوتەمەنی بە قاچاخ دەنێردرێتە پاکستان. لە تورکیا و ئەفغانستانیش لە چار ئێران نرخی سوتەمەنی ١٠ بۆ ٢٠ قات زیاترە.

بە هۆی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران قاچاخی سوتەمەنی لە ئێران لە زیادبووندایە.

ف.ق