لە ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکیتر بڵاودەبێتەوە

لە ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکیتر بڵاودەبێتەوە. لە ٣ ڕۆژدا ٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بە پێی سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا ٤٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە سێشەممە تا چوارشەمە لە ئێران ٣١٣٤ حاڵەتی نوێ تۆمارکران. لە ماوەی ٣ ڕۆژدا زیاتر لە سێ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بە پێی راگەیەنراوی فەرمی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٦٠ هەزار و ٦٩٦ کەس. لە ڕۆژێکدا ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێران بە پێی ئاماری فەرمی یەکەمین حاڵەتی کۆرۆنا لە مانگی شوباتدا تۆمارکرابوو. ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدەدەن.

بە پێی سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێوارەی سێشەمەوە تا ئێستا لە ٣٢٤ شار ٤٨ هەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق