لە ئەفغانستان بە هۆی تەقینەوەیەکەوە ١٠ کەس لە خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا

لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ١٠ کەسی ئەندامی خانەوادەیەک کە بە نیازی بەشداریکردن لە مەراسیمی تەرمێک بەڕێکەوتبوون، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە تەنیشت ڕێگایەک گیانیان لەدەستدا.

تالیب مانگال وتەبێژی پارێزگاریی ویلایەتی هۆست ڕایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ٥ پیاو، ٢ ژن و ٣ ژن گیانیان لەدەستداوە کە هەموویان لە یەک خێزانن.

عادل هەیدەر وتەبێژی پۆلیسیش ڕایگەیاند، کوژراوەکان بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی تەرمێک ببن بۆ ویلایەتی لۆگار بەرێکەوتبوون.

نەسرەت ڕەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش ئاماژەی بەوەکرد، تەقەمەنیەکە لە لایەن ئەندامانی تالیبانەوە لە تەنیشت رێگاکە جێگیرکراوە. بزوتنەوەی تالیبان تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەبارەی تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

ف.ق