لە شاری ئەردەبیلی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتە خوارەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، لە شاری ئەردەبیلی ئێران فرۆکەیەکی جەنگی مێک ٢٢ کەوتووەتە خوارەوە و فرۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.

پارێزگاری ئەردەبیل هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پشتڕاست کردەوە و بەرپرسێکی ئەو پارێزگایەش ڕایگەیاند، لێکۆلینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بە پێی وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بلاوکراوەتەوە، دووکەڵێکی ڕەش لە سەر شاخی سەبەلان دەبینرێت کە پێشبینیدەکرێت، دووکەڵی فڕۆکە جەنگیەکە بێت.

ژمارەیەک گروپی مانگی سوور و تیمەکانی فریاکەوتن بۆ ناوچەکە گواستراونەتەوە و سەرچاوەکانی هەواڵ تەئکید لەسەر گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکە دەکەن.

ف.ق