وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێنینەوە

یەحیا ڕەسول وتەبێژی سەرۆکی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە بە پێی دەستور و یاسا، شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێنینەوە. ئەمەش لەپاش چەندین چالاکی دێت کە سوپای دژە تیرۆرۆی عێراقی ئەنجامیاندا.

لە بەغداد گۆڕانکارییەکان بە خێرایی تێپەڕ دەبن، حکومەتی عێراق دژە تیرۆری عێراقی ڕاسپارد بە گرتن و دەسبەسەراگرتنی کۆمەڵێک جێگەی تایبەت بە دروستکردنی موشەکی کاتیۆشا و گرتنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لەو بابەتەدا هەبوە.

یەحیا ڕەسول وتەبێژی گشتیی سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەربارەی ئەو هەنگاوە بە کەناڵە عێراقیەکانی ڕاگەیاند، کە ١٤ چەکدار دەستگیرکراوە لەگەڵ کۆمەڵێک سکۆی تەقاندنی موشەکی کاتیۆشا.

یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت شکۆی وڵات بگەڕێننەوە و بەپێی دەستور ڕێگە بە هیچ گێرەشێوێنییەک نادرێت و ناهێڵین هیچ کارێک ئەنجام بدرێت کە لە شکۆی وڵاتمان بدات.

ژ.ت