کۆمکاری عەرەبی: تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت

کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد و ئەمینداری گشتیی کۆمار ڕایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات یەک هەڵوێستبن لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە.

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی لە شاری قاهیرەی وڵاتی میسر بە بەشداریی نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیی(مەسەدە)، دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە دەربارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکە بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمنیداری کۆمکاری عەرەبی وتارێکی پیشکەش کرد و هێرشەکەی تورکیای بە پێشێلکردنی سەروەریی سوریا ناوبرد و ئیدانەی کرد.

وتیشی: تورکیا دەیەوێت بەشێک لە خاکی سوریا داگیر بکات و گۆڕانکاریی لە دیمۆگرافیای ناوچەکەدا بکات.

ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی، داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کرد یەک هەڵوێستبن لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە.