باقرخان: رێکەوتنەکەی سووریا زۆر گرنگە، بە پێی بانگەوازییەکەیە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوەدا ڕێکەوتنەکەی سووریا زۆر گرنگە و بەپێی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆیە.
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوەدا ڕێکەوتنەکەی سووریا زۆر گرنگە و بەپێی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆیە.
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقر خان دوای ئاشکراکردنی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە دەروازەی مێردین لە ناوچەی سوری ئامەد وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
باقر خان بۆ پرسیاری "ئایا سیاسەتمەدارانی دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە یا نا؟" بەمجۆرە وەڵامی دایەوە: "دەمانەوێت پڕۆسەکە سەربخەین و هەڤاڵانمان لە ئەوروپا دیسان بگەڕێنەوە. پڕۆسەکەی هێشتا نوێیە و سەخت بەڕێوەدەچێت. باسی بابەتێکی ٢٠٠ ساڵە دەکەین. ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر ببێت ئەو پرسانەی ئێوە دەیکەن چارەسەر دەبێت."
سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزوڵم عەبدی و سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا ئەحمەد ئەل شەرع، باقر خان وتی: "ئەم ڕێکەوتنە لە سووریا گرنگە. پێش هەموو شتێک ڕژێمێكی یەک پەرەست نامێنت. لەو ڕێکەوتنەدا بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک باس دەکرێت. ئەم ڕێکەوتنە ئەرێنی دەبینین."
سەبارەت بە بانگەوازی "ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ، باقر خان گوتی: "ئەمە بابەتێکی تەکنیکەیە. بەڕێز ئۆجالان پەیامی خۆی ڕاگەیاند. پەیامێکی ڕوونە. گوتی "با تێکۆشانی بەهێزتر، دینامیکی تر بەڕێوەبچێت، بەڵام تێکۆشان لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک ئەنجام بدرێت و شەڕ و چەک نەبێت". ئەمە زۆر گرنگە و بەهادار بوو. هیوادارم لەسەر ئەم بانگەوازە هەمووکەسێک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. وەک سیاسەتی دیموکراتیک هەوڵدەدەین بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین. لەم چوارچێوەدا دەچینە سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵگەی تورکیا دەکەین و ئەمە باس دەکەین."
پەیوەست بە پرسیاری "سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن یا نا" باقر خان وەڵامی دایەوە: "ئەم ڕێکەوتنە سودی بۆ گەلانی ئەوێ و هەرێمەکە دەبێت. ئەم ڕێکەوتنە لە هەمانکاتدا بە پێی بانگەوازەکەی بەرێز ئۆجالانە. هیوادارم لە هەموو جێگەیەک سەرکەوتنی پرۆسەکە بێتە ئاراوە. بە تایبەت لە تورکیا و سووریا، با هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین ببێت بە زەمینەیەکی دیموکراتیک. شاندەکەمان بیری لەوەکردۆتەوە سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکات. گرنگە گوێ لە بۆچوونی ئەو لایەنانە بگرین کە ڕێکەوتنەکەیان واژۆ کردوە. پێشهاتی زۆر گرنگ دەبینین."
لە کۆتاییدا باقر خان ئاماژەی بەوەدا کە ئاشتی بۆ چاکەی هەموو هاووڵاتیانە و هەوڵبدەن پەیامی ئاشتیی لە هەموو تورکیا و هەرێمەکەدا بڵاوبکەنەوە.