لە شەرناخ ١١ هەرێم قەدەغەکرا
ڕاگەیاندرا ١١ هەرێم لەنێوان چیاکانی جودی و گاباری شەرناخ وەک هەرێمی "ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندراون و قەدەغەکراون.
ڕاگەیاندرا ١١ هەرێم لەنێوان چیاکانی جودی و گاباری شەرناخ وەک هەرێمی "ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندراون و قەدەغەکراون.
پارێزگای شەرناخ چیاکانی جودی و گابار و کورت و هەرێمی بەستا، قەڵای مەمێ، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایا، تەختەڕەش، ئینجەبەلداگلاری، ئۆیامکایا، ئاڵتینداگلاری کە تاڵانکاری سرووشت و نەوتی تێدا بەردەوامە، وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی" ڕاگەیاند، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ هاتوچۆی لەو هەرێمانە قەدەغەکرد. پارێزگا ڕایگەیاند قەدەغەی هەرێمەکە لە ١٣ ی ئادار تا ٢٧ ی ئادار بەردەوام دەبێت.