لە نەخشەڕێگای هاوبەشدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ئیستەنبوڵ

نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٣ ی ئادار لە ئیستەنبوڵ نەخشەڕێگایەکی هاوبەشیان خستەڕوو.

لە ٢٣ ی ئادار لە ئیستەنبوڵ ئاهەنگی نەرۆز بەڕێودەچێت. ئاهەنگەکە بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە گۆڕەپانی یەنی‌کاپی بەڕێودەچێت. دەسپێکی ئاهەنگەکان، ئەمڕۆ بە ئاشکراکردنی نەخشەڕێگایەک ڕاگەیاندرا. نوێنەرانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، پلاتفۆرمی هاوپشتی سۆسیالیستی (SODAP)، پارتی بنیاتنانەوەی سۆسیالیستی (سەیەکەپە)، پارتیزان، کۆمەڵەی دیموکراتی عەلەوی (داد)، پارتی بزووتنەوەی کرێکاری (ئەهەپە)، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ)، پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان (ئەسەپە)، کۆمون، دەسپێشخەریی ٧٨، وتەبێژی کرێکاران، کاڵدیراچ، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات (دەگەدەفە) و سەندیکای کرێکارانی بیناسازی و شارستانی و ڕێگاوبانی شۆڕشگێڕ (DEV YAPI İŞ) بەشدارییان لە نەخشەڕێگاکەدا کرد.

تەژەئا: بەجۆش و خرۆشەوە لە گۆڕەپانەکان بن و پێشوازی لە پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان بکەن. هەروەها بانگەوازی لە ژنان کرد بەشداری نەورۆز بکەن و هاوپەیمانی بەرفراوانی ژنان بنیات بنێن.

ئەمەپە: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا پێویستیان بە ئاشتییەکی درێژخایەنە.

تۆپ: تێکۆشانی گەلی کورد هاوکێشەی هێزە سەردەستەکان تێکدەدات.

سەیەکەپە: نەورۆز بەرخۆدان و ئاشتییە. با نەورۆز بە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان ببێتە مایەی ئازادی و ئاشتی.

داد: وەرن پێکەوە بەرپرسیارێتیی خۆمان بۆ بنیاتنانی ئاشتی جێبەجێ بکەین.

ئەسەپە: پێویستە تێکۆشانی ئاشتی مەزن بکەین و هەموومان بەشداری نەورۆز بکەین.

پارتیزان: ئەگەر دەسەڵات بەڕاستی چارەسەری دەوێت، پێویستە هەنگاوی یاسایی پێویست بنێت.

کۆمون: بۆ کۆتاییهێنان بە فاشیزم دەبێت تێکۆشانی کوردان و کرێکاران بکرێت بە یەک.

SODAP: ئاشتی تەنها بەرپرسیارێتی گەلی کورد نییە. بەدیهێنانی ئاشتی بەرپرسیارێتی هەموو سۆسیالیستەکانە.

DEV Yapı Îş: ئاشتی بۆ هەمووان گرنگە و دەبێت هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان خاوەنداری لە بانگەوازەکە بکەن.

ئەهەپە: بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسی کورد زۆر گرنگە. ئەگەر باش هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، دەکرێت ڕێگە بۆ ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی بکرێتەوە. پێویستە وەک کاوەی ئاسنگەری سەردەم، بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێکۆشان مەزن بکەین.