لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە تێکۆشانی شۆڕشگێری کە لە کوردستاندا پێشکەوت، لەگەڵ تەڤگەری دیموکراتیکی و سۆسیالیستی تورکیادا یەکانگیر بوو، وە گەلی عەلەویش پێشەنگایەتی ئەم یەکێتییەیی کرد، بۆیە لە کۆمەڵکوژی غازییدا ئەم پێشەنگایەتییەی گەلی عەلەوی بە ئامانج گیرا؛ لە کۆمەڵکوژی قامیشلۆشدا خوشک-برایەتی و پێکەوەژیانی هاوبەشی گەلانی کورد و عەرەب بەئامانج گیرا. دەستنیشان کرا وێڕای ئەم بە ئامانج گرتنەش ستراتیژی تێکۆشان و پشتیوانی گەلان، هەموو ئەم هێرشانەی بەتاڵ کردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:
بەسەر کۆمەڵکوژی ١٩٩٥ی غازییدا ٣٠ ساڵ و بەسەر کۆمەڵکوژی ٢٠٠٤ی قامیشلۆدا ٢١ ساڵ تێپەڕدەبێت، کە هەردوو کۆمەڵکوژییەکە لە یادەوەری گەلەکەماندا زیندووە. دووبارە ئەم کۆمەڵکوژییانە شەرمەزار دەکەین و لە کەسێتی ئەو کەسانەی لە هەردوو کۆمەڵکوژییەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەموو شەهیدانی شۆرش و دیموکراسی بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. هەردوو کۆمەڵکوژییەکە لە ئەنجامی ترس لە بەرانبەر پێشکەوتنی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی هەردوو دەوڵەتی فاشیست، پاشڤەڕۆ، خاوەن عەقڵێتی تاکپەرستی و هێزە میلیشیاکانیان ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژی غازییدا ئەو شتەی بە ئامانج گیرا یەکەم؛ بڵاوبوونەوەی تێکۆشانی شۆرشۆگێڕانە بوون کە لە کورستاندا لە چوارچێوەی تەڤگەری سۆسیالیست دیموکراتیکی تورکیادا پەرەی سەندبوو، دووەم؛ گەلی عەلەوی بوو کە لەم پێشهاتە مێژوویەدا پێشەنگایەتی دەکرد. لە کۆمەڵکوژی قامیشلۆشدا خوشک-برایەتی نێوان گەلانی کورد و عەرەب، وەک پێکەوەژیانیان بە ئامانج گیرا.
هەرچەندە بەم کۆمەڵکوژیانەوە خوشک-برایەتی گەلان، پێکەوەژیانیان بەشێوەیەکی ئازاد و یەکسان بە ئامانج گیرابێتن، نەگەشت بە ئامانجی سەرکەوتنی خۆی. تێکۆشانی هاوبەشی گەلان لە دژی فاشیزم، پاشڤەڕۆی و زهنیەتی یەکپەرست، بەو بەهایانەی ئافراندوونی ڕێگەی لەمە گرت و هەموو ئەو هەوڵدانانەی پەتاڵ کردەوە. هەم پێشکەوتنی زیاتری پشتیوانی و ستراتیژی تێکۆشانی هاوبەش لە نێوان گەلانی تورکیادا، هەمیش شۆڕشی ڕۆژئاوا و سیستەمی دیموکراتیکی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەرنجامی ئەم گەشەدانە مێژووییەن. ئەم گەشەدانە مێژووییانە لە هەمان کاتدا ڕاسترین وەڵامن لە بەرانبەر کۆمەڵکوژییەکان.
بەڵام بەداخەوە هیشتا کۆتای بە زهنیەتی قڕکەر نەهاتووە. بە کۆمەڵکووژی نوێ، هەوڵی بەردەوامیدان بە پاشڤەڕۆی، تاریکی و خراپەکارییەکان دەدرێت. لە کاتێکدا کە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لە کۆمڵکوژییەکاندا گیانیان لە دەستداوە، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێن. ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە بووینەتەوە کە لە سووریادا لە دژی گەلی عەلەوی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت. دووبارەی دەکەینەوە بە توندی کۆمەڵکوژی سەر گەلی عەلەوی شەرمەزار دەکەین. بێگومان وەک ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا، لە ئێستاشدا بە پێشخستنی تێکۆشانی گەلان لە دژی زهنیەتی پاشڤەڕۆی، یەکپەرست و فاشیست کۆمەڵکوژی و هەوڵە ڕەشەکانی زهنیەتی قڕکەر بەتاڵ دەنبەوە."