دادگای دەوڵەتی تورک دەیەوێت سزای قورس بەسەر چەتیندا بسەپێنێت

دادگای دەوڵەتی تورکی داوای کرد کە لەبەرزترین ئاستدا سزا بەسەر سەڤیل رۆژبین چەتیندا بسەپێنێت، کە بە سەگ ئەشکەنجەیان کردبوو.

بە بانگەشەی "ئەندامێتی لە رێکخراو" دۆسیە لە دژی ئەندامی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی دیموکراتیکی هەدەپە سەڤیل رۆژبین چەتین کرابووەوە. دانیشتنی دۆسیەکە لە ٢ەمین دادگای سزای قورسی وان بەڕێوەچوو.

چەتین لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ لە زیندانی ژنای ئامەدەوە بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد.

دادوەر داوای کرد بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" لە بەرزترین ئاستدا سزا بەسەر چەتیندا بسەپێنرێت. دادگا بڕیاریدا کە چەتین بە دەستبەسەرکراوی بمێنێتەوە و دانیشتنەکە بۆ ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخرا.

هـ . ب