فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شوێن و جێگەی هاووڵاتیان بۆردومان دەکات
سوپای داگیرکەری تورک کە لە گارێ بە سەختی تێکشکاوە ، ئەمڕۆ بە فڕۆکە هێرشی باشووری کوردستانی کرد. گوندەکانی زەرگە، ئیندزی، بێی ڕەش و چیای دەرەبێ و بێرمەکی قەندیل بۆردامانکرا.
سوپای داگیرکەری تورک کە لە گارێ بە سەختی تێکشکاوە ، ئەمڕۆ بە فڕۆکە هێرشی باشووری کوردستانی کرد. گوندەکانی زەرگە، ئیندزی، بێی ڕەش و چیای دەرەبێ و بێرمەکی قەندیل بۆردامانکرا.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١٢:٠٠ گوندەکانی زەرگەلێ، ئیندزێ، بێی ڕەش لەگەل چیای دەرەبێ و بێرمکە-ی قەندیلی بۆردومانکردووە.
بۆردومانەکە زۆر لە نزیکی گوندەکانەوە ڕوویداوە و بە زۆری ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومانکراوە. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی مادی زۆر بەر باخ و ڕەزی هاووڵاتیان کەتووە.
بەهۆی بۆردومانەوە منداڵان ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە.
فڕۆکەی چاودێری و شەڕ بەسەر ئاسمانی قەندیلەوە دەفڕن.
ک-ش