هەپەگە: لە چالاکیەکانی گەریلا ٣ داگیرکەر سزادران، ٣ درۆنیش خرانەخوارەوە

هەپەگە دیاریکرد لە گۆڕەپانەکانی گەریلا و لە پێش هەموویانەوە لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ ٣ داگیرکەر بە سزاگەیاندران، ٣ درۆن خرێنرانەخوارەوە و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێنرا.

چالاکی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر لە نێوان ڕۆژانی ٣٠ی ئەیلول و ٣ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بە ئێستاشەوە داگیرکەران تەقەمەنی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن و بەدەیان جار لە ئاسمانەوە گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردوومانکراوون.

ڕاگەیاندراوەکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە حەفارەیەکی داگیرکەران وەشێنرا و لە کارکردن وەستێنرا، کە لە کاری درووستکردنی ئامانجی سەربازیدا بوو.

لە ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٢ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەران وەشێنرا کە لەهەوڵی درووستکردنی ئامانجی سەربازییدا بوو، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و بەتەواوی تێکشکا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە لە هەوڵی درووستکردنی ئامانجی سەربازیدا بوون، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار کرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٥٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٥٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکی سابۆتاژ (مینی چێندراو) گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. لەم چالاکیدا کە هێزەکانی یەژا ستارمان ئەوەندی ڕوونیانکردووەتەوە بەلایەنی کەمەوە ٣ داگیرکەر بەسزا گەیاندراون.

لە ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٦ و ١٦:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەچەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١١:٢٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بەچەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٥٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی فەردی درۆنێک خرایە خوارەوە.

لە ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی فەردی درۆنێکی خرایە خوارەوە.

لە هەرێمی گارە؛

لە ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٠٠ خولەکدا درۆنێک کە لە گۆڕەپانی چەمناکەوە بەرەو گۆڕەپانی چراڤێ دەڕۆشت، خرایە خوارەوە.

لە ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:١٥ و ١٢:٤٥ خولەکدا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە شاخی شەهید هێمن.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٣٠ی ئەیلول، ١ و ٢ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی  بەرخۆدانی شاخی جودی ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

٣٠ی ئەیلول، ١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک

٣٠ی ئەیلول، ١ و ٢ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک؛ گوڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ڕۆستێ، شەهید شەریف، کەندەکۆلا، لۆلان، سنین، بەربزنە، شاخی مەسکەن ٩ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی؛ بەرخۆدانی گارە، سێدار، شاخی کونە، شاخی سیسەر، دێریکێ ٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی؛ بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی؛ بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا، بێشیلی ٤ جار؛ بە گشتی ٢١ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوون.

ی ئەیلول، ١ و ٢ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گوڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی؛ بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا ٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٩ جار؛ بەگشتی ١٧ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکراوون."