حورا نیکبەخت لە زیندانی ئەوین دژی لەسێدارەدان مانگرتنی ڕاگەیاند
حورا نیکبەخت کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە زیندانی ئەوینی تاران زیندانی کراوە، لە دژی بێدەنگی بەرامبەر سزاکانی لەسێدارەدان، مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
حورا نیکبەخت کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە زیندانی ئەوینی تاران زیندانی کراوە، لە دژی بێدەنگی بەرامبەر سزاکانی لەسێدارەدان، مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
زیندانیکراوی سیاسی حورا نیکبەخت لە زیندانی ئەوین دژی زیادبوونی سزای لەسێدارەدان، لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
حورا نیکبەخت ڕایگەیاند لە دژی بێدەنگی هاوڵاتییان بەرامبەر زیادبوون و پەسەندکردن و جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان، مانگرتن لە خواردنی دەست پێ کردووە.
هەروەها جەختی کردەوە، ئەگەر هەڵوێستێکی جددیی دژی سزاکانی لەسێدارەدان نەبێت، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ڕابردوودا هەزار زیندانیی کورد و ئێرانی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدراون، هەروەها هەتا دێت ژمارەی لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، جگە لەوەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.