خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕەژاک
لە کەرکوک بە بۆنەی ٨ی مارس خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕەژاک.
لە کەرکوک بە بۆنەی ٨ی مارس خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕەژاک.
لە ناوەندی یەکێتیی ژنانی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس، خەڵاتێک ڕێز لێنان بەخشرایە بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) بۆ ڕۆڵ و خزمەتکردنی بە دۆزی رەوای ژنان. ڕێکخراوەکانی ژنان کە بەشداریان لە مەراسیمی خەڵاتکردنەکەدا کرد، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرجەم ژنانی جیهان و کەرکووک کرد و پاشان بەشداربووان پێکەوە نەمامیان چاند.
خەیریە حەسەن ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان، سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە وەک ڕەژاک دەستخۆشی لە یەکێتی ژنانی کوردستان دەکەین کە بە بۆنەی تێکۆشانەکانمان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشیین. هەموو ئەو هەوڤاڵانەمان بە بیر دێنینەوە کە بۆ کۆکردنەوەی ژنان هەوڵیاندا. ئێمە هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین وەک ڕێکخراوی ژنان زیاتر پێکەوە کاربکەین بۆ خزمەتکردنی ژنانی کەرکووک."
شایانی باسە کە ڕەژاک بە بۆنەی ٨ی مارس بە بەشداری ژنانی چالاک، ماوەی هەفتەیەکە لە چالاکییەکانی بەردەوامە. چالاکییەکانی هەشتی مارس هەفتەی ڕابردوو بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) و بە بەشداریی ژنانی چالاکوان و بە هاوکاری کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکانی ٨ی مارس بە دروشمی "ژن، ژیانی ئازادی" و " بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" "کۆمەڵێک چالاکیی کولتووری و هونەری ڕاگەیەندرا.