کەژەکە: بە دڵنیاییەوە گەلی کورد سیاسەتی خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکات

کەژەکە ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ژنان و گەلی کورد سیاسەتی خۆبەدەستەوەدان لە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە قبوڵ ناکەن و ڕاشیگەیاند: "بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان لەسەر بنەمای خۆپاراستن وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێک دەداتەوە".

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە سیاسەتە داگیرکەری و پاکتاوکاری و بکوژەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست کراوە، کە ساڵەهای ساڵە دژی گەلی کورد بەکاریان دەهێنێت و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین نەیتوانی بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنێت و دەوڵەتی تورک نەیتوانی ئەنجامی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

کەژەکە ڕاشیگەیاندووە، لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا دەوڵەتی تورک بە ئامانجی چۆڵکردنی کوردستان لە مرۆڤ و قوڵکردنەوەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییەکانی هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا.

لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە: "حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ شاردنەوەی شکستەکەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و سوتاندنی تەرمی سەربازەکانی خۆی، گەیشتە ئەو ئاستە، کە لە تەقیسمی ئەستەنبول هاوڵاتیانی خۆی بکوژێت. حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بۆ دەسەڵاتەکەی خۆی سیناریۆی سیاسەتی مەترسیدار و پیسی ئامادەکردووە، بەڵام ئەو سیناریۆیە شکستی هێنا و سەرنەکەوت.

ئێمە ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە لە ٢٠ی تشرینی دووەم بە فەرمانی ئەردۆغانی فاشیست لە دژی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ئەنجامدرا شەرمەزار دەکەین. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ڕۆڵە بەنرخەکانی گەلەکەمان دەکەینەوە، کە لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. لەکەسایەتی ئەو بنەماڵانەدا، کە کەسوکاریان لەدەستداوە سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە بەرامبەر بەرزبونەوەی بەهاکانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی، کە بە پارادایمی ڕێبەرایەتیمان لە وڵاتەکەمان و لە ناوچەکە و لە نێو ڕای گشتی جیهاندا بەدیهاتووە، تووشی کێشە و تەنگەژە بووە. دەسەڵاتی چەتەی ئاکەپە و مەهەپە هەرگیز دەستبەرداری سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن نەبووە. لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتانەدا سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە دژی ڕێبەرایەتیمان بەرێوەدەبات و وەک تۆڵەسەندنەوەیەکیش لە بەهاکانی ئازادی، کە لە لایەن ڕێبەرایەتیی ئێمەوە لە کوردستان و جیهاندا دروست کراوە، شەڕانگێزی دەکات.

هێزەنێونەتەوەییەکان ڕێگەیان بەهێرشەکان داوە

دەوڵەتی تورکی فاشیست تەنانەب بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسیی نەخۆشیش بەپێی یاساکانی خۆی هەڵسوکەوت ناکات، ئەشکەنجە، دوورخستنەوە و گوشارەکانی زیاد کردووە، سروشتی ئێمەی تاڵان کردووە، بەرامبەر بە بەرخۆدانی ئەفسانەیی شەڕڤانانی ئازادی لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دا چەندین شێوازی تر بەکارهێناوە. دەوڵەتی تورک بە رێکخستنی هێرشی سەر تەقسیم داوای  مۆڵەتی لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە دەیەوێت لەسەر خوێنی گەلان بەرەو هەڵبژاردن بڕوات و خۆی سەربخات، بۆ ئەوەش هەموو جۆرە خراپەکاری و تاوانێکی لێدەوەشێتەوە.

لە تورکیای ئەمڕۆدا، کە دەوڵەت بە هەموو دینامیکەکانی خۆییەوە بووە بە دەوڵەتی چەتەکانی ماددەی هۆشبەر، بەهۆی قەیرانی ئابووری و هەژارییەوە گەل هەناسەی پێنادرێت، کۆمەڵگا بە یاساکانی قەدەغەکردن و سانسۆڕ بێدەنگ دەکرێت، ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک پاکتاودەکرێن و دەکوژرێن، ئەوانەی سیاسەتی قەتڵوعامی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە بەهێز دەکەن و هێرشەکانیان قبوڵ دەکەن هێزە نێونەتەوەییەکانن. پێش ئەو هێرشانەش ئەوە ڕوون بوو، کە ئەم بابەتە لە ناو کۆبوونەوەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئەستەمبوڵ تاوتوێ کراوە. ئیدانەی هەموو ئەو هێزە هاوبەش و هاوپەیمانیانە دەکەین، کە ڕۆڵیان هەبووە لە پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کورد و چۆڵکردن و دووبارە دیزاینکردنەوەی ناوچەکە.

گەلەکەمان دەزانن دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە ئامادەکاری بۆ شەڕێکی بەرفراوان دەکات. هەر چۆن لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا دەبینرێت، ئەم جەنگە بە ئاگاداری و مۆڵەتی ڕوسیا و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. گەلی کورد قەت قەتڵوعامی دەوڵەتی تورک، کە بە شایەتی و ڕەزامەندیی دەوڵەتانی ڕووسیا و ناتۆ ئەنجام دەدرێت، قبوڵ ناکەن. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە ناتوانێت شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرکوت بکات، ئەوەی لەسەر میراتی مانادار و بەنرخی مێژووی تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی ئێمە پەرەی سەندووە و پێشکەوتووە و ئەو بەها و نرخانە، کە کورد بەدەستی هێناون، دەیانکاتە ئامانج.

تا ئەو کاتەی ئاکەپە و مەهەپە هەبن سیاسەتی قەتڵوعامکردن بەردەوام دەبێت

کۆبانێ ناوی خۆی لە مێژوودا وەک شوێنی شۆڕشی ژنان تۆمار کردووە. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە ناتوانێت ئەو ڕاستییە قبوڵ بکات، هۆکاری هەبوونی لە لەناوبردنی ئەو ئیرادە ڕێکخستنکراوەدا دەزانێت، ئەم کلیکە فاشیستییە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هێزی خۆی بە مەترسیدار دەبینێت، لە یەکپارچەیی ئازاد و دیموکراتیکی گەلان دەترسێت. ئەو هێرشە نیشانەی ترسە لە ئیرادەی ژنانی  ڕێکخراو و هێزی هاوبەشی گەلا ن. لەم بارودۆخەی ئێستادا دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە لە وڵاتەکەمان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مەترسیی دروست دەکات، خۆی لەسەر خوێن و سێکس و زایەندپەرەستی و ڕەگەزپەرستی بنیات ناوە و سوود لەو شتانە وەردەگرێت.

هەتا ئەم دەسەڵاتە زاڵم ودڵڕەقانە بوونی هەبێت سیاسەتی خوێناوی و سەربڕین لە وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان کۆتایی پێناهێنێت. بۆیە کاتی ئەوە هاتووە، کە ئێمە ئەو دەسەڵاتە داگیرکەرە فاشیستە دڕندەیە تێکبشکێنن، کە بووەتە بەڵان و گێچەڵ بەسەر مرۆڤایەتی و گەلان و ژنانەوە، بە خەباتێکی هاوبەش، کە بە ڕۆحی سەفەربەری بەرز و بڵندی دەکەینەوە لە ناو دەچێت. بە هەبوونی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە جیهادی، تاریکی، سێکسیزم و زایەندپەرەستی، مردن و هەموو جۆرە پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژییەکی کۆمەڵایەتی،   کاری پیس و قێزەن و وێرانکاری بەردەوامیی دەبێت. بۆیە خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوا خواستە بۆ ئایندەی ئازاد و دێموکراسی. خاوەندارێتی و پشتیوانی لە کۆبانی خاوەنداریکردنە لە ماف و ئازادییەکان.

ژنان و گەلەکەمان، کە ئێستا هیوای ئازادییان لە هەموو کاتێک گەورەترە، هەرگیز سیاسەتی خۆبەدەستەوەدان و تۆقاندنی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە قبوڵ ناکەن. هەموو گەل و ژنانی هەرێمەکە، بە پلەی یەکەم گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا، بە دڵنیاییەوە لەسەر بنەمای بەرگری و پاراستنی ڕەوایی خۆی، وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیستانە دەدەنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین و لە سەرووی هەمووشیانەوە ژنانی کورد خۆیان ڕێکبخەن و هەڵوێستی خۆپاراستن لە دژی هێرشە فاشیستیەکان بەرز بکەنەوە. داوا لە ڕای گشتیی دیموکراتی، ڕێکخراوەکان و ڕێکخستنەکانی تورکیا و ناوچەکە و جیهان دەکەین، کە لە دژی هێرشی چەتە فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە بوەستنەوە، کە ئەو هێرشانە بۆ سەر هەر چوار پارچەی کوردستان زیادیان کردووە، بەرەنگاری بکەن و تێکۆشانی دیموکراتیک زیاتر و بەهێزتر بکەن".

ژ.ت