لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی ٢٥ی تشرینی یەکەم: ٧٠ ژن دەستگیرکران

ژنان قەدەغەی ئەنقەستی قایمقامی ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵیان بۆ چالاکیەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیان نەناسی و چالاکیان ئەنجامدا. پۆلیس پەلاماری ژنانیدا و ٧٠ ژن دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان، پلاتفۆرمی 'ئێمە کوشتنی ژنان رادەگرین' و ئەنجومەنی ژنان  و بە گشتی ٩ رێکخستنی ژنان لە گۆڕەپانی ئەسکەلەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا. قایمقامی کادکۆی چالاکیەکەی قەدەغەکرد.

ژنان قەدەغەی ئەنقەستی قایمقامی ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵیان بۆ چالاکیەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیان نەناسی و چالاکیان ئەنجامدا. ژنان دروشمی 'نەک بۆ ژنان بۆ بکوژان رێگری'یان وتەوە. پۆلیسی تورک ژنانی گەمارۆدا و رێگری لە رۆژنامەنووسان کرد کە چالاکیەکە رۆماڵ بکەن.

'نەک بۆ ژنان بۆ بکوژان رێگری!

ژنان لەگەڵ هەموو رێگریەکان، بە شێوەیەکی یەکگرتوویی لە ئەسکەلەی ئەمینئۆنۆ کۆبونەوە و پۆلیس ژنانی گەمارۆدا.

ژنان لەدژی رێگریەکان دروشمیان وتەوە و پۆلیسی تورک پەلاماری ژنانیدا و ژنانی ئەشکەنجەدا. پۆلیسی تورک ٧٠ ژنی دەستگیرکرد کە فیدان ئاتاسەلیم سکرتێری گشتی پلاتفۆرمی 'ئێمە کوشتنی ژنان رادەوەستینن' لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.

ف.ق