سەمەژێ ٨ی مارسی پیرۆز کرد

"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن و ئازادیی ژنان مسۆگەر دەبێت. بە تێکۆشانی ژنان، بەرەو ژیانێکی یەکسان و ئاشتییانەوە دەڕۆین. وەرن پێکەوە بۆ ٨ی مارس بڕژێینە مەیدانەکان و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەنگی خۆت بەرز بکەرەوە".

چەتری ئەنجوومەنەکانى ژنانى ئێزدی (سەمەژێ) بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەدا هاتووە، ژنانی ئازادیخواز لە مەیدانەکاندان و ڕایانگەیاند: "ئێمەی ژنان بە ڕەنگ، دەنگ، هەلهەلەی خۆمان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە دروشمی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' دەڵێینەوە".

سەمەژێ ڕایگەیاند، بە جۆش و پەرۆشییەکی زۆرەوە پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەن و ڕاشیگەیاند: "ئێمە دەڕژێینە مەیدانەکان و بە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی لە شەنگال وەڵامی خاوەنەکانی عەقڵییەتی دەسەڵاتدار دەدەینەوە، ئێمە کارێک دەکەین، کە بەهۆی تووڕەیی ژنان بخنکێن. ئێمە بە سووربوونی خۆمان، بە ئیرادەی خۆمان، بە هەڵوێستی خۆمان کارێک دەکەین سیستەمی فاشیست و عەقڵییەتی دەسەڵاتداران و کورسییەککانیان دەهەژێنین و دەیانڕوخێنین.

ژنانی بەڕێز، سەربەرز و شکۆمەند، بەداخەوە لە لایەکی دیکەوە ئێمە وەک ژنانی ئێزدی زۆر خەمبارین، کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان، منداڵان و خەڵکمان لە دەستی دوژمنی مرۆڤایەتیدا دیل کراون. ئەوان هێشتا چاوەڕێی ڕزگار بوونن. بە تایبەتی، ئێمە ٨ ی مار لە ژنانی دیلکراو پیرۆز دەکەین و دەڵێین، ئێمە بە ڕەنج و خەباتی خۆمان بە بەردەوامی بۆ رزگارکردن و ئازادییان تێدەکۆشین".

ئێمە هەموو ژنانی پێشەنگ، تێکۆشەران و قارەمانانی وەک رۆزا لوکسەمبورگ، سارا و هەروەها بەنەفشەکان، هاجەرەکان، خانێ سیپان، تاوەکو ئارین، سێڤێ، نوژیان، ناگەهان، نازێ، ئاخین، لاڤا، لالەشەکان، ئەڤینەکان و دواینیان ژینا ئەمینی، هەزاران شێرەژن، کە لە پێناو ئازادی دا گیانی فیدا کردووە، یادیان بەرز رادەگرین، کە ئێمەیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ ڕۆژە ڕووناکە.

ئێمە ئەمڕۆ لە سایەی ئەوانەوە بووین بە خۆمان. ئێمە دەڵێین، هەزار سڵاو لەو خوداوەندە هاوچەرخەکان بێت، ئەوانەن ئەمڕۆ ژیانی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای ئەخلاقی نۆژەن بونیات دەنێن. بە دڵنیاییەوە ژنان شەقام و کۆڵانەکان دەڕازێنەوە و دەیانهەژێنن. ژنان بە عەقڵییەتی داگیرکەر و پاکتاوکار و بکوژ دەڵێن، ئیدی بەسە. بە دەسەڵاتی ستەمکار، بەرخۆر و خوێنخۆر و تاڵانکەر دەڵێن بەسە. ئیدی  دەوری لێپرسینەوەی ئێمەیە. ئیدی ئێمە کۆیلایەتی قبوڵ ناکەین. ئێمە بە ئیرادەی خۆمان بڕیاری خۆمان دەدەین و ژیانێکی شکۆدار بونیات دەنێین.

سڵاو و هەزار سڵاو لە بەرخۆدانی ژنان، چ لە دەشت، چ لە چیاکان و چ لە زیندانەکاندا. بە دڵنیاییەوە ژنان بە بەرخۆدانی خۆیان سیستەمی دەسەڵات تێکدەشکێنن و ئاشتی و ئارامی و ئازادیی کۆمەڵگا بونیات دەنێن. ئێمە لەبەر ڕۆشنایی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا تا کۆتایی و داهەناسەمان داکۆکی لە مافەکانمان دەکەین و دەیانپارێزین و بە دڵنییاەوە سەردەکەوین.

"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن و ئازادیی ژنان مسۆگەر دەبێت. بە تێکۆشانی ژنان، بەرەو ژیانێکی یەکسان و ئاشتییانەوە دەڕۆین. وەرن پێکەوە بۆ ٨ی مارس بڕژێینە مەیدانەکان و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەنگی خۆت بەرز بکەرەوە".

ژ.ت