تەژەئا بۆ چالاکییەکانی ٤ی نیسان بانگەوازی بەشداربوونی کرد

تەژەئا بۆ چالاکی و مەڕاسیمی ٤ی نیسان ڕۆژی بوون بە ٧٤ ساڵەی ڕیبەر ئاپۆ بانگەوازی بەشداربوونی کرد.

٤ی نیسان

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بە ٤ی نیسان کە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیە ٧٦، بە ناونیشانی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەو ئازادی هەنگاو دەکەین" ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.

تەژەئا ئاماژەی بەوەدا ٤ی نیسان بە بەرخۆدانی ٨ی ئادار و جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە پێشوازی لێ دەکەین و دووپاتی کردەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە دایکبوونەوەی لێگەڕینی ئازادییە.

تەژەئا گوتی: "بەڕێز ئۆجالان بە گوتنی 'پرسی ئازادی ژن، هەموو گرنگییەکی خۆی دەپارێزێت' جارێکیتر پرسی ژنی وەک ناوەندی هەموو پرسەکانی کۆمەڵگە وەرگرت. ئێمەی ژنان بە گوتنی 'ئازادی ڕێبەرێتی ئازادیمانە' وەڵامی ئەم ڕاستییەماندایەوە. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک ڕێنێسانس هەڵدەسەنگێنین و بەرپرسیارێتی بە کۆمەڵگەییکردنی ئەم بانگەوازییە لە ئەستۆ دەگرین. بۆ خاوەندارێتی کردن لە بانگەوازی ژیانی هاوبەش، ڕۆژی ٤ی نیسان هەموو ژنان بە درووشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین" بانگهێشت دەکەین بۆ گۆڕەپانەکان. ئێمە ژنان بۆ ئەوەی هاتنی بەهار بە ئازادی تاجدری بکەین و بۆ بونیاتنانی ئاشتییەکی شکۆمەند، لە گۆڕەپانەکان دەبین."

چالاکییەکانی تەژەئا                                         

ئەو چالاکییانەی تەژەئا لە نێوان ١-٤ی نیسان ئەنجامی دەدات، بەمجۆرەیە:

*لە هەموو شارەکان نەمامی 'ئازادی' دەچێنرێت.

*٣ی نیسان لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵ لە رحا، کۆبوونەوەی ژنان ئەنجام دەدرێت.

*٤ی نیسان بە پێشەنگایەتی ژنان لە خەلفەتی تاوەکو ئامارا ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت.

*٤ی نیسان لە هەموو شارەکان ئاهەنگ ئەنجام دەدرێت.