یەژاستار: ئامانجی هەر سێ ژنە کوردەکە بەدیدەهێنین - نوێکرایەوە-

فەرماندەیی ناوەندی یەژاستار لە ساڵیادی شەهیدبوونییاندا سێ گەریلای ژنی بە بیرهێنایەوە و وتی، "ئێمە پەیمان دوبارە دەکەینەوە کە ئامانجی هەڤاڵانی شەهیدمان بەدیبهێنین".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند، "لە سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا هاوڕێیانی شکۆمەندمان، فەرماندە پەیمان باگۆک، ئاگری گابار و چاڤرێ جیلۆ بە پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەیان گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە ئامانجەکانی تێکۆشانی ئەوان بەدیبهێنین".

ژیانێکی فیدایی، کەسایتەییەکی چالاکوان و رۆحێکی ئازاد

لە راگەیەندراوی فەرماندەییەکەدا هاتووە، " چالاکوانی گەورەی سوپای رزگاری گەلی کوردستان ئارگەکە، رەنجدەری بە دڵ و گیانی سوپای ژنان، فەرماندەی پێشەنگی هەپەگە و هێزەکانی پاراستنی ژن یەژاستار هەڤاڵمان پەیمان باگۆک لە تێکۆشانی ٢٨ ساڵەیدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، بێ وچان رێپێوانی خۆی درێژە پێدا و بووە خاوەنی هەڵوێستێکی سکۆدار. هاورێمان بە کولتوری وڵاتپارێزی مێردینەوە گەورە ببوو. لەبەر ئەوەش بووە خاوەنی وڵاتپارێزییەکی قووڵ رۆحێکی سەرهەڵدێر و ئیرادەیەکی بێکۆتایی. کاتێک لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد و دەستی بە گەریلایەتی کرد، دەیزانی کە لە پێناو گەل و وڵاتەکەیدا بە ئازایەتی و بڕیاردارییەوە لە دژی داگیرکەران دەستی بە شەڕێکی مێژوویی کردووە. ئەو لە بەرزبوون و پیرۆزبوونی ئەو دۆزەی شانی دابووە بەر تێگەیشتبوو. ئەو فەرماندەی گەورە بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی ناسیبوو، پێکەوە گەریلایەتیان کردبوو و رووی کردبووە هەفتانین. لە تێکۆشانی ئازادیدا کە لە تەمەنێکی کەمدا بەشدار ببوو، زوو گەورە بوو. راگەیەندرا کە لە چیاکانی بۆتان، زاگرۆس، دێرسیم و بەهدینان لە پێناو ئازادیدا رێگەی بڕی، رەنجی کێشا و خوێنی بەخشی و بووە مۆتەکە و کابوس بۆ داگیرکەران.

لە راگەیەندراوەکەی بڕیاگەی ناوەندیی یەژاستاردا ئەم بابەتانە هاتوون:

"هەڤاڵ پەیمان باگۆک لە تێکۆشانی نزیکەی سی ساڵیدا لە ساڵی ١٩٩١ەوە لەو کاتەی بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد تا تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کە شەهیدبوو، هەرگیز گۆڕەپانەکانی گەریلای جێنەهێشت. لە ژیانی ٢٨ ساڵەی گەریلایەتی خۆیدا وەک ژن کاریگەری دانا، رێبەرایەتی کرد، بەرەوپێشی برد. بووە شەڕڤان و فەرماندەی چەندین چالاکی و شەڕی گەورە. لە هێڵی پەکەکە-پاژکدا بووە نوێنەری ژیانی گیانبازی، کەسایەتی تێکۆشەر و رۆحی ئازاد. ئەو بووە جەنگاوەری راستەقینەی فەلسەفەی رێبەرایەتیمان. لەم بوارەدا بووە نمونەی خاکەڕایی، سادەبوون و راستی و دروستی. تاکە سەرچاوەی ئەو بەهاکانی ئازادی بوو. لەبەر ئەوە بووە خاوەنی وزەیەکی ژیانی بێکۆتایی، ئەوینێکی گەورە و هەرگیز رێگەی نەدا بە ئاستەنگەکانی بەردەم تێکۆشان، لەبەرامبەر دژوارییەکان پاشەکشەی نەکرد، بێهیوا نەبوو. دەیزانی کە لە کوردستانی داگیرکەراو کە قڕکردنی بەسەردا سەپێنراوە، هەموو شتەکان لەسەر ناوی شکۆمەندی تەنیا بە شەڕ لە دژی فاشیزم بەدەست دەهێنرێت. لەبەر ئەوە ئەو بووە جەنگاوەری ئافراندن لەسەر بنەمای رەنج، پێشکەوتن لەسەر بنەمای قوربانیدان و سەرکەوتن لە هەموو هەلومەرجێکدا.

هاوڕێ پەیمان باگۆک سەرباری ئەوەی شەڕڤان و فەرماندەی ئارگەکە و هەپەگە بوو، لەسەرەتای سوپای ژنانمانەوە تا یاژک و یەژاستاریش بووە رەنجدەر و پێشەنگ. تا رادەیەک دەتوانین بڵێین لە هەموو جیاکانی کوردستان جەوهەری وڵاتپارێزی ژنی کورد، ئیرادەی پێداگری هێڵی ئازادی ژن سەرکردایەتی ژیانی کرد و گۆری بۆ رەنج، چالاکی و هەڤاڵێتی. لەبەرامبەر هەموو دواکەوتوویەکی ناوخۆیی و دەرەکیدا، بە تایبەتیش دوژمنی فاشیستی قڕکەر، بە هەڵوێستێکی رادیکاڵ جوڵایەوە و هەرگیز سازشی لەسەر هەڵوێستی شکۆمەندانە و ئازادی خۆی نەکرد. وڵاتپارێزی بۆتان، بڕوابەخۆبوونی شکۆمەندانەی زاگرۆسیەکان و رۆحی سەرهەڵدێری دێرسیم، لە هەموو بوارێکدا گۆری بۆ کەسایەتییەکی کاریگەر، گۆڕی بۆ سەرچاوەی بڕوا و خۆشەویستی گەورە. یەک لە نوێنەرانی بەهێز، جەنگاوەری هەرە راست و سەرکەوتوترین پێشەنگی هەڵوێستی ژنانی ئاپۆیی بوو. بە وتەیەکی تر ژنی ئازاد لە هەموو بوارێکی بیردۆزی، سەربازی و کۆمەڵایەتیدابوو. بەو هەڵوێستەی خۆی یەک لەوانەیە کە توانیبووی ببێتە سەربەرزی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان. کاتێک ئەندامی ئەنجومەنی پاژک و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەژاستار لە سەر ئەرکی خۆی بوو، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەردا شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. لەبەر ئەوە لە تێکۆشانی ئازادیماندا ژیانی خۆی بەخت کرد، لە دڵی گەلەکەیدا، ژنان و هەڤاڵانیدا جێی کردەوە و بووە سەرچاوەی روناکی کە رێگامان روناک دەکاتەوە.

جێگەی شکۆمەندانەی خۆی لە مێژووی ئازدیماندا کردەوە

هاوڕێمان ئاگری لە گوندی گۆردلای گابار دەستی بە ژیان کرد. بناغەی وڵاتپارێزی و رۆحی ئازاد کە لە گوندێکی زەحمەتکێک، چیاییدەشتییە کە نرخ و وڵاتپارێزی کوردایەتی تیایدا بەهێزە، گەورە بووە و دوور لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کەسایەتی خۆی بونیادناوە. بەو کەسایەتیەی خۆیەوە لە منداڵیەوە پەیوەستی چیا و گەریلا بوو کە پێی دەوتن رۆحی چیاکان. هەر لە منداڵییەوە بریاریدا کە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکات و هەوڵی بۆدا، بەڵام هەر جارە و بە پاساوی ئەوەی کە تەمەنی کەمە لەلایەن گەریلاکانەوە داواکەی رەتکرایەوە. لەبر ئەوەش بۆ ئەوەی زوو گەورەبێت و بێتە ریزی گەریلاکانەوە یەکەم شەڕی خۆی لە دژی کات ئەنجامدا. ئەو زوو گەورەبوو و پێگەیشت و لەگەڵ کەسوکارەکانی هاتە ریزەکانی گەریلاوە.

ئیتر کچێکی گوندەکەیان کە ناچاری سنورەکانی نەریت بێت، نەبوو. ئەو بووە گەریلایەکی ژن کە بۆ ئازادی گەلەکەی لە دژی دوژمن دەجەنگا. ناوەکەی ئاگری گابار بوو، واتە دوو قەڵای پیرۆزی بەرخودانی کوردستان، دوو چیای ئەفسوناوی، کۆدەبوونەوە و دەگەیشتنە یەک. دواجار ئەو دەستی بە شەڕی راستەقینەی خۆی کردبوو. ئەو شەڕە لە دژی قڕکەر، داگیرکەر، فاشیست و لە دژی کارتێکەرییەکانی باڵادەستی پیاو بوو. ئەو ئەم شەڕەی بۆ ماوەی ٢١ ساڵ بێ پسانەوە و بێوچان درێژە پێدا، لە پایزی ١٩٩٨ەوە بووە گەریلا تا پایزی ٢٠١٩ کە شەهید بوو.

لەسەر رێبازی فەرماندەی گەورە عەگید (مەحسوم قۆرقماز) لە چیای گابار لە ڕۆحی خۆیدا فێری گەریلایەتی بوو و کەسایەتی خۆی بەهێزتر کرد. لەو ژیانەی کە لەسەر ئەم بناغە بەهێزە بنیاتینا، بە مانا ڕاستەقینەکەی بوو بە گەریلای ئازادی. گەریلا ئەگەر بۆ شەرەفی گەلەکەی ئازایانە لەدژی داگیرکەران دەجەنگێت و لەگەڵ خۆشەویستی ئازادی کۆمەڵایەتی خەبات بکات، ئاگری گابار سادەترین دەربڕین و بەرجەستەکردنی ئەم رێبازە بوو. چونکە لە ماوەی بیست و یەک ساڵی شەڕی گەریلادا ئاگری گابار بووە ناوی ڕۆحی هێرشبردن و چالاکی سەرکەوتوو و بوێریەکی کاریگەر. ئەزمونی لە هەموو چالاکییەکدا پەیدا کردبوو، بەشداری زۆر چالاکی کردبوو، چەکی زۆری هەڵگرتەوە و بووە دوایین هەڤاڵی سەدان گەریلا و ئەرکی بەدیهێنانی خەونی شەهیدانی خستە سەرشان. بە ئیرادەیەکی پۆڵای و تۆڕەییەکی گەورەوە هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران. هەڤاڵ ئاگری گابار بە ئەندازەی چیای ئاگری کە ناوی لەو چیایە وەرگرتووە، لە داگیرکەران، قڕکەران، دوژمنانی گەلەکەی تووڕە بوو. بەم تووڕەییە گەورەیە، بێ وەستان و هەمیشە دژی کۆیلایەتی و کاردانەوەکان شەڕی کرد. زۆر جار بریندار بوو، بەڵام هەرجارە بەهێزتر دەبوو. وەک ئەو پۆڵایەی کە لە کاتی خستنە نێو ئاودا ڕەق دەبێتەوە، ئیرادەی خۆیشی لەنێو خاکی وڵاتەکەیدا ناشت. لە چیاکانی گابار، بەستا، زاپ و جیلۆ، چەندین گۆڕەپانی دیکە چالاکییەک نەمابوو کە تیایدا نەبێت، سەنگەری داگیرکەران نەما کە هەڵنەکوتێتە سەریان.

خۆشەویستی بۆ نیشتمان و گەل و ژن و باوەڕی بە ڕێبەر ئاپۆ وای لێکرد زیاتر خەبات بکات. بەو هێزەی لە پەکەکە-پاژک وەریگرت، هێندەی تر لە زانست و ئیرادەی سروشتی و ڕێکخستندا چالاکتر بوو. دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لەسەر هێڵی زیلان شەهید بێت، بەشداری لە ڕێکخستنی هێزە تایبەتەکاندا کرد، سەرکردایەتی رێکخستنی گەریلای پیشەیی کرد و وەک مامۆستا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە یەکێک لە هەڤاڵانی پێشەنگ و زۆر خەباتی بۆ پەرەپێدانی شەڕی گەریلای پیشەیی لە یەکینەکان و بەرەکان و هەرێمەکانی کرد و بەرپرسیاری هەڵگرت.

هەڤاڵ ئاگری گابار لە بۆتانەوە دەچێتە بەهدینان، لەوێشەوە پەڕینەوە بۆ زاگرۆس، لە زاگرۆسەوە دیسانەوە پەڕینەوە بۆ بۆتان و سەرکردایەتی فەرماندەیی گەریلا لە زۆر ناوچەدا لەسەر هێڵی ژنێکی ئازاد کرد. لەسەر ئەو بنەمایە، لە خەباتی ئازادیی کوردستاندا، بە قوربانیدانێکی زۆر و دەستکەوتی گەریلایەتی بەرەو پێشەوە برد. لە ساڵی ٢٠١٥ کە بۆ جاری سێیەم چووە هەرێمی بەستای بۆتان، بەرپرسی یەژەئاستار بوو. لە هەرێمی گابار، لەوێ چەندین چالاکیی ڕێکخست و سەرپەرشتی چالاکیەکانی کرد. ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا بە تایبەت لە شرنەخ. دوای ٥ ساڵ لە پەروەردە، بۆ ئەرکی نوێ ڕووی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەگەڵ هەڤاڵانی هێژا، پەیمان باگۆک ​​و چاورێ جیلۆ شەهید بوو و جێگەی شکۆمەندانەی خۆی لە مێژووی ئازادیماندا گرت و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

بە هەڵوێستی قارەمانانە و کارەکتەری تێکۆشەری خۆی ناسرا

هاوڕێمان چاورێ جیلۆ، لە ژێر کاریگەری ئەو ژینگە نیشتمانپەروەرەی کە تێیدا گەورە بووە و برا گەریلاکەی، لە تەمەنێکی گەنجیدا بڕیاریدا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بکات و بەم ئامانجەش لە ساڵی ٢٠١١دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد. لە ژیانی گەریلادا کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستی پێکرد، بە خێرایی گەشەی کرد و لە تەمەنێکی گەنجیدا بەرپرسیارێتی هەڵگرت. دەتوانین بڵێین هەموو پراکتیکی گەریلایەتیەکی لە هەرێمی ئاڤاشین بەڕێوە برد. لەبەر ئەوەی هەرێمی ئاڤاشینی خۆشدەویست، دوای پەروەردەی ناوەندی، جارێکی دیکە ڕووی لە ئاڤاشین کرد. لەم هەرێمەدا فەرماندەیی تیم و پۆل و یەکەیەکی دەکرد و بە رەنج و بەشداریەکی گەورە بەرەو پێشەوەچوو. هەڤاڵ چاورێ لە هەرێمی ئاڤاشین بەشداری زۆر چالاکی کرد و بە هەڵوێستی قارەمانانە و کەسایەتی بەئیرادەو کارەکتەری خەباتکارانەکەی بوو بە مایەی مۆڕاڵ بۆ هەڤاڵانی. بنەمای نیشتمانپەروەری و خولیای ئازادی، بە توندی لەگەڵ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکەڵ کرد و لەسەر ئەم بنەمایە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان خەباتی کرد، بۆیە گۆڕا بۆ کەسێکی گەورە کە لە تەمەنێکی گەنجیدا بەرپرسیارێتی مێژوویی بەناوی گەلەکەیەوە لە ئەستۆ بگرێت. هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١١دا پەیوەندی بە خەباتی ئازادی کوردستانەوە کردبوو، بەڵام وەک ئەوە وابوو کە ساڵانێکی زۆر لەنێو پەکەکەدا بووبێت، نوێنەرایەتی ئەو جەوهەر و هۆشمەندی و تێگەیشتنەی دەکرد کە لەنێو پەکەکەدا سەریهەڵداوە. ئاستی خاوەندارێتی لە ژیانی پەکەکە،

بەرپرسیارێتی پاراستنی بەهاکانی ئازادی و بەشداری ڕاستەقینە و دڵسۆزانە و جددی لەسەر ئەم بنەمایە وایکردووە، بە هەموو مانایەک میلیتانێکی متمانەپێکراو و خۆشەویست و ڕێزدار بێت.

دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە ئاڤاشین، لەسەر داواکاری خۆی لە باکوری کوردستان، کە زۆر خۆشی دەویست، سەرنجی لەسەر چالاکیی گەریلا بوو. لەو پڕۆسەیەدا لەگەڵ هاوڕێمان پەیمان باگۆک ​​مایەوە، کە لێیەوە زۆر شت لەبارەی ژیانی ئازادەوە، خەباتی دژی داگیرکەران فێربوو. هەروەها تێگەیشتنێکی قوڵی هەبوو لەسەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان. هەڤاڵ چاورێ جیلۆ کە زۆر شت لە فەرماندە و پەروەردەکار پەیمان باگۆکەوە فێربوو، لە پراکتیکدا شارەزاتر بوو و لە هەموو روویەکەوە دەستپێشخەری هەبوو.

وەک هەڤاڵی، ئەو ژنە قارەمانانەی کوردی، ژنە ئازادەکان، میلیتانە گەورەکان و شۆڕشگێڕە ڕاستەقینەکان کە لە پێناو ئازادیی گەل و ژندا تێکۆشان، لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکەران و بێوەستان شەڕێ کرد و ناوی خۆی لە مێژووی شکۆمەندی کوردستاندا نووسیەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزمان و بە تایبەت خانەوادەی شکۆداری ئەو ژنە تێکۆشەرانە دەکەین. بەڵێنمان بۆ ئەم شەهیدە قاڕەمانانە ئەوەیە کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کە هۆکاری هەبوونی ئێمەیە مسۆگەر دەکەین. وڵاتمان لە داگیرکەر، گەلەکەمان لە قڕکردن، ژنان لە دەسەڵاتی پیاو رزگار دەکەین. ئێمە بۆ ئەمەش تێکۆشانێکی گەورە بەڕیوە دەبەین و بە تەئکیدی سەردەکەوین."

ف.ق / هـ . ب