ژنانی باشوری کوردستان بەهۆی توندوتیژیەوە ئاگر لە جەستەیان بەردەدەن

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی باشوری کوردستان، بەهۆی زوڵم هاوسەرەکانیانەوە ئاگر لە جەستەیان بەردەدەن.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان توندوتیژی نێو ماڵ لە عێراق لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، لەسەدا ١٢٥ زیادی کردووە. قوربانیان زیاتر ژنن. بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، بە تایبەتی لە باشوری کوردستان ژنان رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە هاوسەرەکانیان رزگاریان ببێت، هەوڵی خۆکوشتن دەدەن.

بەگوێرەی رێکخراوی ژنانی باشوری کوردستان، لە ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢، ٦٠ ژن بەهۆی توندوتیژیەوە، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە. ٣١ کەسیان ئاگر لە جەستەیان بەرداوە و گیانیان لەدەستداوە.

بی بی سی سەردامی نەخۆشخانەیەکی سووتاوی ژنان کرد کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

ژنێک وتی ماوەیەکە هاوسەرەکەی بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و خانەوادەکەشی هاوکاری ناکات. ژنەکە کە ناوی وەک 'جەنان' هاتووە، رایگەیاند کە دوو ساڵ لەمەوبەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە و وتی، " دەترسام بەڵام هیچ رێگەیەکی دیکەم نەبوو."

بەگوێرەی قسەی سەرپەرشتیاری پەرستیارانی نەخۆشخانەکە، زۆربەی ئەو ژنانەی خۆیان دەسووتێنن، لە مردن رزگاریان نابێت و وتی، " ژنان لەلایەن پیاوانەوە رووبەرووی زۆ توندوتیژی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە. ژنان لە کۆمەڵگا تووڕەن کە ئاگاداری کێشەکانیان نین. بەداخەوە ژنانی ١٦ – ١٧ ساڵ ئاگر لە جەستەیان بەردەدەن و خۆیان دەکوژن."

ف.ق