ژنانی عەرەب لە دژی قڕکردنی لەسەر ژنان سیمینارێکیان سازکرد

ژنانی عەرەب لە دژی قڕکردن لە سەر ژنان لە گوندی بیرجاری لەسەر سنووری شەنگال سمینارێکیان سازکرد.

هەڵمەتی 'لەدژی قڕکرندی ژنان ببەرە دەنگی خۆپاراستن' کە لەلایەن بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) دەستیپێکرابوو، رۆژ لە دوای رۆژ بەرفراوانتر دەبێت.

لەو چوارچێوەدا ژنانی عەرەب لە ناوچەکانی سەر سنووری شەنگال، لە گوندی بیرجاری سمینارێکیان بۆ ژنان و پیاوان لەسەر ئەشکەنجەی ژنان سازکرد.

لەسەرەتای سمینارێکەدا بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە شەهیدانی ئازادی گیرا.

لە سمینارەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی دەوروبەری شەنگال قسەیان کرد و لە قسەکانیاندا سەرنجیان بۆ سەر ژنانی ئێزدی و سەردەمی فەرمان راکێشا.

هەروەها سەبارەت بە تێکۆسانی ژنانی ئێزدی کە ١٠ ساڵە بەڕێوەدەچێت هەڵسەنگاندن کرا و ئەوە خرایەڕوو کە لەو قۆناغەدا ژنانی ئێزدی چۆن ئیرادەی خۆیان پەیڕەو کردووە و خۆیان بەڕێوەبردووە.

لە سمینارەکەدا باس کوشتنی ژنان و بەرخودان لە دژی ئەوە کرا و ئەوەخرایەڕوو کە لە هەرێمەکەدا لە رێگەی بڵاوبوونەوەی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژیانی یەکسان چەسپاوە.

لە سمینارەکەدا ئەوەش باس کرا، "ئەمرۆ ژنی شەنگالی خۆی لە سەر ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ رێکخستووە و خۆی بەڕێوەدەبات، ئیرادەی ئازادی خۆی بونیادناوە و لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکانی سەر ژنان خۆڕاگری دەکات".

هـ. ب