ژنێک لە تاران ١٦ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
لە تارانی پایتەختی ئێران، ژنێک بە ناوی نێرگس نەسری سزای ١٦ساڵ زیندان و ١٥ساڵ بێبەش کردن لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی بۆبڕایەوە.
لە تارانی پایتەختی ئێران، ژنێک بە ناوی نێرگس نەسری سزای ١٦ساڵ زیندان و ١٥ساڵ بێبەش کردن لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی بۆبڕایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دادگای لقی ٣٦ی پێداچوونەوەی تاران، سزای ١٦ساڵ زیندان و ١٥ساڵ بێبەش کردنی لە مافە کۆمەڵایەتییەکان و هاوکات غەرامەی ٣٣٠ میلیۆن تمەنی بۆ نێرگس نەسری دەرکردووە.
ڕاگەیەندراوە کە نێرگس نەسری دانیشتووی تاران و پەیڕەوی ئایینی مەسیحی بە تۆمەتی "چالاکی دژبەرانە و پڕوپاگەندە لە بواری پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی بیانی دژ بە ئایینی ئیسلام" و "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
نێرگس نەسری، کە لە ٢تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە تاران دەستبەسەر و زیندانی کرا، لە کاتێکدا کە یەک مانگ دووگیان بوو، بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە و لە ٢ی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.