ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد کۆتایی پێهات

یەکەم ڕۆژی یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد کۆتاییهات، سیاسەتمەداران ئاماژەیان بەوەدا کە تێکۆشانی ژنانی کورد لە تورکیا و سەرانسەری جیهان بووە بە نموونەیەک و ڕایانگەیاند کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کاریگەری لەسەر ژنان هەبووە.

یەکەم ڕۆژی یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد کە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا) بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ناوەندی کۆنفرانسی کەلتووری ئامەد بەڕێوەدەچێت، بە سێ دانیشتن کۆتاییهات.

'هەتا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت'

سومەیە بۆز، پەرلەمانتاری موش لە لیستی دەم پارتی، دانیشتنی کۆتایی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەی بەڕێوە برد. وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکە لەلایەن چاغلار دەمیرەل، لە چالاکوانانی تەژئا پێشکەش کرا. چاغلار دەمیرەل بە ئاماژەدان بە بەرخۆدانی مێژوویی ژنان و بە وتنی ڕستەیەک لە ڕێبەر ئاپۆ کە وتویەتی "هەتا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت"، ڕایگەیاند کە ئەم فەلسەفەیە بووەتە بنەمای تێکۆشانیان.

چاغلار دەمیرەل لە درێژەی قسەکانیدا، ڕایگەیاند کە ئەوان لە گۆڕەپانی سیاسیدا لە یەک کاتدا دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری و گوشارەکانی دەسەڵات تێکۆشان دەکەن و وتی: "ژنانی کورد نەک تەنها لە پەرلەمان بەڵکو لەناو گەل و کۆمەڵگاشدا درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.

'ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی ژیانی ئێمەیە'

چاغلار دەمیرەل لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەو ژنە سیاسەتمەدارانە کرد کە زیندانی کراون، کوژراون یان دوورخراونەتەوە و ڕایگەیاند کە ژنان لە دەرەوەی وڵات درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن و بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد و رایگەیاند: "ئەگەر هێرشێک لە باکوور هەبوو، نابێت باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بێدەنگ بن، بەڵکوو ژنان دەتوانن ببنە پێشەنگی یەکێتی لە هەموو شوێنێک."

'تێکۆشانی ئازادی بەبێ ژن مەحاڵە'

نەسرین محەمەد ساڵح، ئەندامی پارتی سۆسیالیستی کوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمان، بە ئاماژەدان بە ئەزموونەکانی لە ماوەی نوێنەرایەتیدا، وتی: "هەموو ئەو چالاکییانەی کە بۆ ژنان ئەنجام دەدرێن، دەبێت لەسەر بنەمای ئازادی بن.

'ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان لە ئەستۆدا بووە'

هەروەها یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، بەناوی نەجیبە لەتیف، بە ئاماژەدان بەو ڕەوتەی کە دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ڕاێگەیاند کە ژنان هەم لەبواری سیاسەت و هەم لەبواری تێکۆشانی کۆمەڵایەتیەوە ڕۆڵێکی گەورە دەبینن و وتی: "ژنان بەساڵانە لە پێناو ئازادیی گەلی کورد لە نێو حیزبەکانی باشووردا تێدەکۆشن، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە."

لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا وۆرکشۆپ بەڕێوە دەچن

دوای وتارەکان یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکە بە پرسیار و وەڵامدانەوە کۆتایی هات. هەروەها کۆنفرانسەکە لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بە وۆرکشۆپ بەردەوام دەبێت.