ژنان لە قامیشلۆ کوشتنی ژنانیان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوەکانی ژنان و ژنانی قامیشلۆ بە گردبوونەوەیەک لە شاری قامیشلۆ کوشتنی ژنێکیان لە شارەکە شەرمەزار کرد و داوای دادپەروەریی و ڕاوەستاندنی توندوتیژی دژ بە ژنانیان کرد.
ڕێکخراوەکانی ژنان و ژنانی قامیشلۆ بە گردبوونەوەیەک لە شاری قامیشلۆ کوشتنی ژنێکیان لە شارەکە شەرمەزار کرد و داوای دادپەروەریی و ڕاوەستاندنی توندوتیژی دژ بە ژنانیان کرد.
لە پێش ناوەندی ڕێکخراوی 'سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان' لە دژی توندوتیژی دژی بە ژنان لە گەڕەکی حلکۆی قامیشلۆ ژنان، چالاکوانان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژنێک لە شاری قامیشلۆ کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "نا بۆ کوشتنی ژنان"، "ژنان موڵکی کەس نیین"، "ژن، ژیانە" بەرزکرایەوە.
ئەندامی ڕێکخراوی سارا، تێکۆشین محەمەد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا ئازایەتەی بە بێدەنگی بەرانبەر تاوانەکە نییە، بەڵکو بە دادگایکردن و لێپرسینەوەیە لە بکوژ.
هەروەها لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کوشتنی ژنێک تەنها بەمانای لە دەستدانی کەسێک نایەت و گوترا: "لە هەمانکاتدا تەواوی بنەماڵەکان لە یەکتر دادەبڕێت و دەربری ئەوەیە ژنان لە چوارچێوەی ماڵەکاندا ژیانیان پارێزراو نین."
لە کۆتایی چالاکییەکەدا ڕێکخراوی سارا بانگەوازی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو یاسایانە کرد کە سزای بکوژانی ژنان کەم دەکەنەوە، هەروەها جەختی لەوەکردەوە دەبێت لەسەر بنەمای ڕەگەزی وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دابنرێت.