دوێنێ شەو درۆنێک کە نەزانراوە هی کێیە، بەر کەمپی دەرکاری زاخۆ کەوت، کە ئاوارە ئێزدییەکانی تێیدا دەژین. هەرچەندە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام خوێندنگای کەمپەکە بە تەواوەتی سوتا.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە هەر دوێنێ شەو سێ موشەک لە پارێزگای کەرکووک کەوتەخوارەوە، بەپێی زانیارییەکان دوو لە موشەکەکان بەر فڕۆکەخانەی گشتی کەرکووک کەوتوون و بەهۆیەوە دوو کەس بە سوکی بریندار بوون.
بەپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دوو ڕۆکێتی جۆری کاتیوشا بەر بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتووە."
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشداوە ڕۆکێتی سێهەم بەر ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی عوربە کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شارەکەوە.
تا ئێستا هیچ گرووپ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکان ڕانەگەیاندووە.