دایکی ئاشتی زەکیە ئایهان کۆچی دوایی کرد
دایکی ئاشتی زەکیە ئایهان کە بەهۆی ڕوودای ئۆتۆمبێلەوە تووشی خوێن بەربوونی مێشک بوو، دوای ١٦ڕۆژ گیانی لەدەستدا. تەرمی زکیه ئایهان سبەینێ له سێڤەرەگ به خاک دەسپێردرێت.
دایکی ئاشتی زەکیە ئایهان کە بەهۆی ڕوودای ئۆتۆمبێلەوە تووشی خوێن بەربوونی مێشک بوو، دوای ١٦ڕۆژ گیانی لەدەستدا. تەرمی زکیه ئایهان سبەینێ له سێڤەرەگ به خاک دەسپێردرێت.
دایکی ئاشتی زەکیە ئایهان (٧٤ساڵ) لە ١٢ی ئایار لە نەخۆشخانەی ناوچەی سێڤەرەگی رحا لە ژێر چاودێری و چارەسەریدا بوو. زەکیە ئایهان پاش ١٦ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. تەرمی زەکیە ئایهان ٢٩ی ئایار لە گۆڕستانی ناتۆی سێڤەرەگ بەخاک دەسپێردرێت.
زەکیە ئایهان دایکی یڵدز ئایهان (زەکیە) کە لە ساڵی ١٩٩١بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و لە ساڵی ١٩٩٥شەهید بوو. هەروەها دایکی سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم ئایهانە کە لە ساڵی ٢٠١٨بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. دایە ئایهان یەکێک بوو له دایکانی ئاشتی و بەساڵان بوو خاوەنداری له تێکۆشانی رۆڵەکانی کرد.