٨ی مارس هیوای گەشانەوەی ئازادییە

لە ئەمڕۆدا لە کوردستان وجیهاندا بە ڕۆحی "بەرخۆدانی سەردەم" پێشوازی لە ٨ی مارس دەکرێت. ئەم جۆش وخرۆشی ٨ی مارسە دەرخەری ئەوەیە کە بەرخۆدانی سەردەم مۆرکی خۆی لێداوە و بووەتە هیوای دواڕۆژی گەلان.

لە ساڵی ٢٠١٥دا گەریلاکانی یەژا ستار بۆڕیزلێنان لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان مەراسمێکی شکۆداریان ئەنجامدا کە بوو بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ٨ی مارس.

لە ٨ی مارس کە ساڵیادی بەرخۆدانی ژنانی کرێکارە بۆ گەیشتن بە مافەکانیان گیانی خۆیان بەخت کرد. لە هەمو جیهاندا بە جۆشێکی مەزنەوە ڕێز لەو ڕۆژە ئەگیردرێت وزیاتر لە سەدەیەکە ژنان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان یەک هەنگا پاشەکشییان نەکردووە.

هەتاکو دەچێت ژنان بۆ وەدی هێنانی مافەکانیان ڕێکخستنی خۆیان بەهێزتر و تۆکمە تر دەکەنەوە و هەمو گۆڕەپانەکانیان کردووەتە سەکۆی دەربڕینی دەنگی ئازادی.

٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، لە هەمو قوشبنێکی جیهاندا ڕیزی لیدەگیردرێت و ژنان بە جۆشەوە پێشوازی لێدەکەن، بەڵام پێشوازی هەرە گەورە لە کوردستان ئەنجامدرا. سەدان گەریلای- یەژاستا، لە دەوری یەک کۆبونەوە و ڕۆژی ٨ی مارس-یان لە خۆیان وهەمو ژنانی جیهان پیرۆزکرد.

ئەو پیرۆزباییە گەورەیە بە پێشەنگایەتی گەورە فەرماندارانی ژن- دەلال ئامەد و ئازێ مەلازگرد ئەنجامدرا، کە بە ڕۆژان بۆ ئەوەی هێزەکانی یەژا ستارلە دەوری یەک کۆبکەنەوە تێکۆشانیان کرد.

ئەو بۆنەیە بە مەراسمێکی سەربازی دەستی پێکرد و فەرمانداری یەژا ستار پەیامێکی گرنگی ئاراستەی گەریلاکانی یەژا ستار کردبو.

پاشان گەریلاکانی یەژاستاربە پێشەنگایەتی فەرماندارەکانی خۆیان وەک دیارییەک بۆ ڕێبەری خۆیان، بەرێز ئۆجالان و تەواوی ژنانی تێکۆشەری جیهان، ڕێپێوانێکی بە هەیبەتیان ئەنجامدا.

ئە مەراسیمە گەورەیە کە بە پێشەنگایەتی فەرماندارانی یەژا ستار، دەلال ئامەد و ئازێ مەلازگرد ئەنجامدرابوو، بوو بە پەلێکی ڕەنگین لە نێو مێژووی ٨ی مارس.

ئەو مەراسیمە پەیامیکی زۆرگرنگی دابە هەمو ژنانی جیهان و ئاشکرای کرد کە ئازادی زۆر نزیکە.

لە ئەمڕۆژەدا لە کوردستان و هەمو جیهان ٨ی مارس بە رۆحی "بەرخۆدانی سەردەم"، پیرۆز دەکرێت. ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە بەرخۆدانی سەردەم مۆرکی خۆی لە لە ٨ی مارس داوە وبووە بە هیوای دواڕۆژ و گەشانەوەی بڵیسەی ئازادی.

ک.ش