١١ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و ئۆتۆمبێلێك تێك‌شكان-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له جۆری تۆیۆتا و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران.
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له جۆری تۆیۆتا و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران.
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیست به‌رخودانی مێژوویی ده‌كه‌ن و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن رێده‌كه‌ن، له‌ناو هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژوار‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رده‌م تێكشووندایه و به هه‌موو رێگه و شێوازێكی چه‌په‌ڵ و ته‌كنه‌لۆژیای بێ كۆتایی هێرش ده‌كات، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه خۆیان به ئیراده‌ی ئاپۆییه‌وه رازاندووه‌ته‌وه، تاكتیكه‌كانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ به وه‌ستایه‌تی ده‌خه‌نه به‌رچاو، درێژه به به‌رخودان ده‌ده‌ن و جارێكی تر نیشانیاندا كه تاكه هێزی پاراستنی گه‌له‌كه‌مانن.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان كه هیوای ئازادی گه‌له‌كه‌مانن و به شێوه‌یه‌كی گیانبازی شه‌ڕ ده‌كه‌ن: ١١ داگیركه‌ر سزادران، ٢ چه‌كی ئێم پی تی-٥٥، ٢ دوربینی ته‌رماڵ، سیستمێكی رادار و لایتێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری تۆیۆتا و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكان. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌ش جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی چه‌كی كیمیایی، ٣١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كرد".
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كان و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٣ی ئاب له هه‌رێمی خواكورك كاروانێكی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له گۆڕه‌پانی لۆلان ده‌چوو بۆ گۆڕه‌پانی كه‌ڤۆرتێ له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرایه ژێر چاودێری و دواتر له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری تۆیۆتا چالاكی سابوتاژ كرا. له‌و چالاكیهدا ٤ داگیركه‌ر سزادران، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا تێكشكێنرا.
له ٢٨ی ئابدا كاتژمێر ١١:٣٠ له گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید ده‌روێشی خواكورك تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس گورزیان له داگیركه‌ران وه‌شاند.
له ٢٨ی ئاب كاتژمێر ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید شاهانی خواكورك به چه‌كی قورس له سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌راندرا. له‌و چالاكیهدا ٣ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێك روخێنرا.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له زاپ:
له ٢٧ی ئاب له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان بچنه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه له شاخی شههی ئارژین تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له كاتژمێر ١٠:٠٠ به سابوتاژ چالاكیان كرد. له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران. هێزه‌كانمان به بوێریه‌كی زۆره‌وه و به گیانی فیدایی ئاپۆیی چوونه سه‌ر ته‌رمه‌كان و ٢ چه‌كی ئێم پی تی-٥٥، ٢ دوربینی ته‌رماڵ، سیستمێكی رادار و لاتێكیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.
ئه‌و چالاكیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هاوڕێمان دۆغان كاركه‌ر و رۆژدا ئه‌نجامدرا كه به گیانبازی له دژی داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد و شه‌هیدبوون.
له ٢٨ی ئاب كاتژمێر ٠٨:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا له دژی داگیركه‌ران كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید له‌وه‌ند، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس چالاكییان كرد.
له ٢٨ی ئاب كاتژمێر ١٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا. دوای ئه‌و گورزه‌ی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢٨ی ئاب كاتژمێر ١٨:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان گورزیان له داگیركه‌راندا كه روویان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ كردبوو. دوای ئه‌و لێدانه داگیركه‌ران به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكرا و به نیشان شكێن گورزی تر له داگیركه‌ران وه‌شێنرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ٢٨ی ئاب كاتژمێر ٠٩:٠٠، ١٠:٢٠ و ١١:١٥ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٣ چالاكی سابوتاژ كرا.
له ٢٨ی ئاب له كاتژمێر ٢٢:١٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ٢٨ی ئاب كاتژمێر له نێوان ٠٩:٠٠-١٢:٠٠ سوپای توركی داگیركه‌ر كه بۆ چه‌ند مانگه نه‌یتوانیوه بكه‌وێته ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ویستیان سه‌ك بنێرن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران چه‌ندین كاتژمێر هه‌وڵیاندا سه‌گه‌كان نهیانتوێرا بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. داگیركه‌ران كه نه‌یانتوانی سه‌گه‌كان بنێرنه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢٨ ئاب سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ بڕوخێنێت.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٨ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران و ساجا ٦ جار به بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٨ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هاوه‌ن، چه‌كی قورس، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٧و ٢٨ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، چه‌مچۆ و ساجا ٣١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٨ی ئاب درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی شه‌هید عادل سوڕایه‌وه.
له ٢٨ی ئاب گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید عادل و شاخی سیدا ٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٨ی ئاب گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، چه‌مچۆ، شاخی سیدا و شاخی شه‌هید عادل به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس به ده‌یان جار بۆردومان كران".
هـ . ب