رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له ساڵی ١٩٩٤ باسی له‌وه‌كردبوو كه قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ هه‌نگاوی رزگاركردنی نه‌ته‌وه‌یی و به تهنهوهبوونی پێشكه‌وتووی مێژووی هه‌زاران ساڵه‌یه.
عه‌بدوڵا ئۆجالان به بۆنه‌ی ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ئوزگور ئولكه كردبوو. هه‌ندێك له به‌شه‌كانی ئه‌و دیداره به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه گرنگی و قورسایی ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ی كه له ژێر ناوی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ دا شانسی یه‌كه‌م و كۆتایی گه‌لی كوردستان له ئاستی شه‌ڕدا به‌ڕێوه‌ده‌بات. پێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له ناو مێژوودا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ك هه‌نگاوی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌بوونی به‌ره‌وپێشچوونی مێژووی هه‌زاران ساڵه هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
گه‌لی كورد كه له مێژوودا هه‌ر چییه‌كی كرد نه‌یتوانی خۆی له پارچه‌بوون و په‌رتبوونی خێڵه‌كی و هۆزه‌كی و ناكۆكییه‌كانیان رزگار بكات، له سه‌ده‌ی ٢٠ كه نه‌ته‌وه‌بوون به خێرایی به‌ره‌وپێش چوو، له رێگه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه رێگری له دوركه‌وتنه‌وه‌ی له نه‌ته‌وایه‌تی كرا. تێكۆشانی په‌كه‌كه به تایبه‌تیش هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ هه‌م رێگری له له‌ناوچوونی كرد، هه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی تاكۆتایی ده‌رگای به‌ڕووی نه‌ته‌وه‌بووندا كرده‌وه. ده‌توانرێت بوترێت كه كوردان له رێگه‌ی ئه‌و قۆناغه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێز و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه خۆی وه‌ك ده‌سته‌بژێرێك ناسی و بڕوای به‌وه هێنا كه ده‌توانێت رزگاری ببێت. بێهیوایی بنچینه‌یی سه‌دان ساڵه‌ی له‌ناو برد. ئێمه هێشتا له ناو ئازاری ئه‌و سهروژێربوونهداین. هیوا زۆر گه‌وره‌یه، بڕوا به سه‌ركه‌وتن له ناو هه‌موو كه‌سدا بڵاوبووه‌ته‌وه. ده‌توانرێت بوترێت كه جگه له سه‌ركه‌وتن گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانییه‌كی دیكه‌ی نییه. بڕوای به سه‌ركه‌وتن هه‌یه و بۆ سه‌ركه‌وتنیش ئه‌وه زۆر گرنگه.
كاتێك سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ساڵانی رابردوو هه‌ڵبسه‌نگێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی شكست روونه‌دات، ئه‌م چالاكییه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌یه كه به هه‌ستیاری و زانابوونه‌وه هه‌ڵگیراوه. واته هۆكاره‌كانی شكستی راپه‌ڕینه‌كانی پێشوو هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكرا و هه‌وڵدرا كه به بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ناو لاوازییه بنچینه‌ییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كورد، هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه هه‌ڵبگیرێت. ئێمه سه‌ركوتی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كورد كه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كران، هه‌ڵسه‌نگه‌ندانمان بۆكردن. هه‌روه‌ها چه‌پگری هه‌بوو كه له ساڵانی ١٩٧٠ه‌وه ده‌ستیپێده‌كرد. سه‌رنجی ئه‌و چهپگرییه له‌سه‌ر پرسی كوردبوو. ئه‌ویشمان هه‌ڵسه‌نگاند. ئێمه ده‌مانزانی كه له رێگه‌ی ئه‌و چه‌پگرییه‌وه هه‌نگاوێكی بچوكیش ناتوانرێت بنرێت. هه‌نگاونان له‌لایه‌ك، ئێمه له مێژووی په‌كه‌كه‌وه باش ده‌زانین كه به شۆڤینیزم و نه‌ژادپه‌رستی دژوار ویستیان كه به‌ر به رزگاری نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه‌ی كورد بگرن.
هه‌روه‌های ئه‌زمونی په‌ده‌كه كه خاوه‌نی بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستیه هه‌یه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه به له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی كۆنه‌په‌رست كه‌وته رێ، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی راپه‌ڕینه‌كان له‌لایه‌ك، وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی بازرگانی هه‌رزانی كاری كرد و له‌ماوه‌ی ٤٠ ساڵی دواییدا له راپه‌ڕینه نهتهوهپهرستییهكانی پێشووتریش كه‌متر بوو. له چوارچێوه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌دا، تێكۆشانی په‌كه‌كه و شه‌ڕی ١٠ ساڵه ده‌ستیپێكرد. جیا له شه‌ڕ هه‌وڵ درا كه سه‌ر له‌نوێ گه‌له‌كه‌مان بژیێنرێتهوه، رێكار و رێباز دامه‌زراوه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی و سیستمی نه‌ته‌وه‌یی بخوڵقێنرێت.
له‌م قۆناغه‌ی شه‌ڕدا ئێستا باشتر دركی پێده‌كرێت كه ئه‌وانه هه‌موو به بێ هۆكار نه‌بوون. په‌كه‌كه گۆڕدرا بۆ به‌هاكانی گه‌لی كورد و بووه هێزێكی ماددی گه‌وره. له رووی ئایدۆلۆژیا، سیاسی و كولتورییه‌وه باڵاده‌سته. له رووی سه‌ربازییشه‌وه درێژه به بڕیارداری و پێداگری خۆی ده‌دات. سه‌رباری ئاستهنگیهكانیش هه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. له ئاستی هه‌رێمی و نه‌ته‌وه‌ییشدا كاریگه‌ری داده‌نێت. ناسنامه‌ی كورد بۆ یه‌كه‌م جار له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌بوڵ ده‌كرێت. ئیتر ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م ئاسته كه جیهانیش بڵێت 'پێویسته چاره‌سه‌ری بێته‌ئاراوه'. ئه‌مانه له مێژووی كورداندا یه‌كه‌م جاره رووده‌ده‌ن.
جگه له‌وه ئێمه زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه به دامه‌زراوه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته له كام چوارچێوه و شێوه‌دا بێت. به ههڵهسهنگاندی راستی گه‌لێك كه ئه‌و هه‌مووه زیانی به‌ركه‌وتووه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه نه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌بوون، هه‌روه‌ها نهتهوهبوونێكی ئازاد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. به وه‌رگرتنی وانه له رووخانی ریال سوسیالیزم ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ناو هه‌لومه‌رجی ئازاد و یه‌كساندا ناسنامه‌ی گه‌لێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه پشت به ره‌نج و تێكۆشان ده‌به‌ستێت بخوڵقێنین. ره‌نگه له جیهاندا وه نمونه‌یه‌كی ئایدالیست و به ئیدیعا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، لایه‌نێكی به‌م جۆره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه.
ئێمه ده‌توانین له ووی سه‌ربازی و سیاسیشه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بكه‌ین. سوپای تورك كه جیهانی له پشته و دژوارترین شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ره‌و كۆتاییه. ئه‌مه‌ش به هونه‌ری سه‌ربازی ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو چه‌شنه سیاسی و دیپلۆماسی سه‌پێنران، له دژی ئه‌وانه‌ش به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌رخودان كرا. ١٥ی ته‌باخی ناوی زۆر به‌ره‌وپێشچوونی له‌م جۆره‌ی واتاداره".
هـ . ب