٢٠ رۆژە سلێمان ئەحمەد بێسەروشوێنە
ماوەی ٢٠ رۆژە هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی رۆژنامەوان و هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد بەردەست نییە، کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە.
ماوەی ٢٠ رۆژە هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی رۆژنامەوان و هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد بەردەست نییە، کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە.
سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز کە لە ١ی تشرینی یەکەم بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی لەگەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب سەردانی ئەو شارەی کردبوو، لە ٢٥ی هەمان مانگ ولە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لە دەروازی پێشخابوور (سێماڵکا) لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندرا و ماوەی ٢٠ رۆژە هیچ هەواڵێکی نازاندرێت.
رۆژنیوز پێشتر لە راگەیەندراوێکدا رفاندنی ئەو رۆژنامەنووسەی لەلایەن پەدەکەوە شەرمەزارکردبوو، داواشی کردبوو کە دەستبەجێ ئازاد بکرێت.
لەسەر ئاستی هەڕێمی کوردستان، عێراق و جیهانیش رێکخراوە جیاجیاکانی داکۆکیکاری مافی رۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەدیان کردووە.
هـ . ب