٢٠٢٤: ساڵی پێشکەوتنی تاکتیکی گەریلاکانی ئازادی

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ گەریلاکانی ئازادی لە چوار لای کوردستان تا گەورە شارەکانی تورکیا بەرخودانێکی جەماوەرییان نیشاندا و بۆ ئەوەی تێکۆشانێک کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بگاتە سەرکەوتن، بناغەیەکی بەهێزیان دانا.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی بڵاوکردەوە. چالاکیەکانی شەهید رۆژهات و شەهید ئەرداڵ کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەختی دوژمنیان هەژاند و هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار کە داگیرکەرییان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی پاککردنەوە، بە پێداگری و ورەی سەرکەوتنی گەورە دەستیان بە ساڵی ٢٠٢٤ کرد. گەریلاکانی ئازادیی رایانگەیاند کە هەموو کات لە ناوەندی تێکۆشانی ئەواندا ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەیە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە تێکۆشانی خۆیان دوژمنیان بەرەو خۆیان راکێشا. لەماوەی دە ساڵی دواییدا، سەرباری تاوانی چەپەڵ کە دوژمن لە چوارچێوەی کۆنسێپتی سڕینەوەدا بەڕێوەی دەبرد، گەریلاکانی ئازادی لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ئەزمونی شەڕی دە ساڵە پێرفۆرمانسێکی بەرزیان نیشاندا. هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار وەرز لە دوای وەرز دەرکەوتنی تاکتیکیان بەجێگەیاند، لە دژی دوژمن بوونە قەڵایەکی بەهێز و هەروەها لەوەش زیاتر دوژمنیان شکاند.

هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار پێشکەوتنی تاکتیکیان بەئەنجام گەیاند

هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکان کە لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیان پێکرد و لە مانگەکانی بەهاری ساڵی ٢٠٢٤دا بە هەموو شکۆدارییانەوە بەردەوام بوون، بە ڕوونی پێرفۆرمانسی گورزوەشاندنی گەریلا، توانای تۆڵەسەندنەوە و ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی نیشان دا. ئەم هەڵمەتانە تەنانەت ساتەکانی شەڕیش تۆمار کران و ڕاستی شەڕ لە کوردستان نیشاندرا. ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر گەل و ڕای گشتیدا دروستکرد. بە مژدانەکەی نەورۆزدا، درۆنە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک تێکشکێندران و ئەمەش ورە و متمانەی بە گەلی کورد بەخشی و ترسێکی گەورەی خستە دڵی ڕژێمی فاشیستی لە تورکیا. گەریلا بچوکترین دەرفەتەکانی گۆڕی بۆ گەورەترین دەرفەت و بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوام بوو لە پاراستنی رەوای کوردستان و لە ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتە لوتکە. وتەی ڕێبەر ئاپۆ "گەورەترین تەکنۆلۆژیا مرۆڤە" باوەڕ و پشتبەستنی دوژمنی بە تەکنەلۆژیا هەژاند. ئاگری نەورۆز بە مژدانەی گەریلا بەگوڕتربوو و پێکەنینی خستە سەر ڕووخساری منداڵانی کوردستان.

پێرفۆرمانسی گەریلا لە هاویندا: بەرخودان و پێشکەوتنی ئەفسانەیی

لە مانگەکانی هاویندا، بەرخودان و پێرفۆرمانسی چالاکییەکان لە باکورەوە تا باشوور کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا گەریلا بووە یەک دڵ، هاتە ئاراوە. لە باکوری کوردستان بەرخودانێکی ئەفسانەیی کە درۆکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی ئاشکرا کرد، بووە یەک لە رووداوە سەرنجڕاکێشەکانی ساڵەکە. بە پێشەنگایەتی شەهید ئەدەسا جەژنا، شەهید بێریتان، لە مێردینەوە تا سەرحەد بەرخودانێکی بێهاوتای گەریلا نیشاندرا. دەوڵەتی تورکی فاشیست بانگەشەی دەکرد کە لە باکور گەریلای لێنەماوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە باکوری کوردستان ناچاربوو زیاتر لە هەزار ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات. فەرماندە پێشەنگەکان و گەریلا گەنجەکان کە ساڵانی تەمەنیان بە تێکۆشان بەخشیوە، لە باکور بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرخودانیان کرد. ئەو بەرخودانە پێشەنگایەتی لە تێکۆشانی گەل کرد.

هاوینێکی مێژوویی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

دەرکەوتن و پێشکەوتنێکی تاکتیکی دیکە، کە لە مانگەکانی هاویندا سەرنجی ڕاکێشا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاتەدی. زاپ کە ٣ ساڵە بەبێ وچان بەرخودان دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٤ وەک بەربەستێکە کە مرۆڤ ناتوانێت تێیپەڕێنێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی شەهید ئالان مەلازگرت و شەهید د. سارا تۆڵهەڵدان درێژەیان بە بەرخوداندا.  لە تاکتیکەکانی گەریلا وەک سابۆتاژ، نیشانەشکێنی، چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن و گورزوەشاندن، تاکتیکی ئاسمانی نوێش زیاد کرا، ئەم تاکتیکە ئاسمانییە لەلایەن یەکەکانی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موشەوە پەرەی پێدراوە. ئەو ٩٩ چالاکییە ئاسمانییەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا، لە توانای بەرگری ئاسمانی هەپەگە و یەژاستار پێشکەوتنێکی گەورەی هێنایە ئاراوە.

پایز: چالاکیە مێژوویەکەی ئەنقەرە

ئەو چالاکیەی کە لە مانگەکانی پایزدا شوێنەوارێکی جێهێشت کە هەرگیز لەبیر ناکرێت، لەلایەن فیدایی ئاسیا عەلی و فیدایی رۆژگەر هێلین لە توساشی ئەنقەرە ئەنجامدرا. لەکاتێکدا کە پشێوی لەسیاسەتی تورکدا هەبوو، ئەو چالاکییە پرۆفیشناڵبوون و شارەزایی جەنگاوەری ئاپۆیی و پێداگرییەکەی جارێکی دیکە نیشان دایەوە. چالاکیەکە بە ئاستی گرێدراوبوون بە ئامانج و بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ ئەنجامدرا، ئەوەش توانای گەریلای بە هەمووان نیشاندا.

ساڵی ٢٠٢٤ هێڵێکی روون بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەنەخشێنێت

لە گەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە چوارلای کوردستان تا گەورەشارەکانی تورکیا گەریلاکانی ئازادیی بەرخودانێکی جەماوەرییان نیشاندا و بۆ ئەوەی تێکۆشان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە سەرکەوتن بگاتە ئەنجام، بناغەیەکی بەهێز سازکرا. گەریلاکانی ئازادیی ئەو پێشکەوتنە تاکتیکیەی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٤دا پێکهێنا، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەهێزی دەکەن و بە بڕیارداری و پێداگریی گەیاندنە ئەنجامی سەرکەوتن، درێژەی پێدەدەن.