٤ داگیركه‌ر سزادران، ٣ سه‌نگه‌ر و ٢ كامێرای حه‌راری تێك‌شكان-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ٤ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ سه‌نگه‌ر و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكان.
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ٤ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ سه‌نگه‌ر و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكان.
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، " گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه خۆیان به رۆحی ئاپۆیی به‌هێز كردووه، له پێناو داهاتووی ئازادی گه‌له‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گیانبازی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی قورس له سوپای توركی دادگیركهر ده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان ئه‌وه‌یان بۆ خۆیان به بنه‌ما گرتووه كه به‌هاكانی شه‌هیدانی پیرۆزمان بێ دڕدۆنگی بپارێزن، گه‌وره‌بوون تاكتیكه‌كانی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێیان به شێوه‌یه‌كی هه‌ره به‌هێز ده‌كه‌ن به كردار و له سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتن رێگا ده‌بڕن.
له‌چالاكی تیمه گهڕۆكهكانماندا ٤ داگیركه‌ر سزادران و ٣ سه‌نگه‌ر و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكان.
سوپای توركی داگیركه‌ر گۆرشهپانهكانی به‌رخودانی ١١ جار به ته‌قه‌مه‌نی، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٢٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ١٧ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ و ئه‌شكه‌وتی برینداران به حه‌فاره هه‌وڵی دا سه‌نگه‌ره‌كان بڕوخێنێت".
به‌پێی راگهیهنراوهكه زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٣١ی ئاب كاتژمێر له ٠٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید شاهان له خواكورك تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا ٤ داگیركه‌ر سزادران، ٣ سه‌نگه‌ر و سیستمێكی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له ٣١ی ئابدا كاتژمێر ١٧:٣٠ سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی جێگیركرابوو له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
له ٣١ی ئاب كاتژمێر له نێوان ١١:١٥- ١٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، داگیركه‌ران ویستیان بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی هه‌ڵبده‌نه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. هێزه‌كانمان دوو جار به سابوتاژ له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٣١ی ئابدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و ئه‌شكه‌وتی برینداران ١١ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٣١ی ئابدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به بۆمبی گازی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٣١ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ٢٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٣١ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ده‌شتی كافیا، شاخی به‌هار و سیدا له گاره ١٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٣١ی ئابدا له خواكورك گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌هید حه‌قی، شاخی شه‌هید كاموران و دۆڵی لۆلان هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل و سیدا به كاتیوشا و هاوه‌ن به ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ٣١ی ئابدا سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا كه به حه‌فاره تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و وه‌رخه‌لی بڕوخێنێت.
له ٣١ی ئابدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێمدا سوڕایه‌وه.
له ٣١ی ئابدا كاتژمێر ١٢:٠٠- ١٥:٣٠ هێزه‌كانی په‌ده‌كه له گۆڕه‌پانی شاخی ئامێدی له‌گه‌ڵ سوپای تورك به‌رده‌وام بوون له دروستكردنی رێگا".
هـ . ب