هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "سوپای توركی داگیركه‌ر تاوانی شه‌ڕ ده‌كات، به‌هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك ده‌یه‌وێت گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له ناوببات، به‌ڵام گه‌ریلاكانی ئازادی له بۆتان تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به چالاكییه‌كانیان وه‌ڵامی داگیركه‌ران ده‌ده‌نه‌وه. له چالاكییه‌كانی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون. له چالاكییه‌كاندا ٣ خێمه‌ی سه‌ربازی، كامێرایه‌كی حه‌راری له‌ناوبران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ٤ جار به بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی، چوار جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكی و هێرشهكات ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی عه‌گیدانی بۆتانی شه‌هید دلژین و شه‌هید شه‌ڕڤان ئێركهندی:
له ٢٣ی ته‌مموزدا له هه‌رێمی به‌ستا تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه و له داگیركه‌رانیاندا. سیچ خێمه كه داگیركه‌رانی له‌ناودابوون له نزیكه‌وه كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون و ٣ خێمه‌ی سه‌ربازی له ناوبران.
دوای چالاكیه‌كه داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌ستا حنجێ ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد و ئێواره‌ش به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكیان هه‌بێت كشانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٢٦، ٢٧ و ٣٠ ی تهمموز داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی جودی ٣ جار به تاكتیكی نیشانشكێن كرانه ئامانج و سێ داگیركه‌ر سزادران.
رۆژی ١ی ئاب كاتژمێر ١٨:٠٠ و ١٨:٣٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك و داكتیكی سابوتاژ گورزیان له داگیركه‌راندا كه ده‌یانویست به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن.
له ١ی ئاب كاتژمێر ١٩:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و لهواندرا.
له ١ی ئاب كاتژمێر ٢٠:٠٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١ی ئاب كاتژمێر ٢١:٣٠ سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی جێگیریان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
له ١ ی ئاب كاتژمێر ٢٢:٢٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١ی ئاب كاتژمێر ٢٣:١٠ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرشبه‌ر كه ویستیان گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بۆردومان بكه‌ن هێزه‌كانی یهژهئاستارمان له دوو لاوه له ههلیكۆپتهرهكانیاندا. له ئه‌نجامی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی كه گورزی به‌ركه‌وتبوو ناچار بوو له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
له ١ی ئاب كاتژمێر ١١:٣٠ و ١١:٤٠ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد پێشڕه‌وی بكه‌ن به چه‌كی قورس لێیانرا و به تاكتیكی سابوتاژیش كرانه ئامانج.
له ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٦:٤٠ و ٠٧:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد بچن به تاكتیكی سابوتاژ گورزیان لێدرا و دوو داگیركه‌ر برینداربوون.
هێرشه‌كانی سوپای تورك به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ١ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و ئه‌شكه‌وتی برینداران ٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١ی ئابدا ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ شه‌هید عادل و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بۆردومان كران.
له ١ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، وه‌رخه‌لێ، چه‌مچۆ و كۆكه‌ڕێ ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و چه‌مچۆ به ده‌یان جار به چه‌كی قورس و كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه بۆردومان كران.
خالید گه‌زیجی كه خزمه‌تی دوژمنی ده‌كرد سزادرا
كه‌سێك به ناوی خالید گه‌زیجی كه به چالاكی جیاجیا خزمه‌تی دوژمنی كردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێشتر زۆر جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له هه‌رێمه‌كه هۆشداری پێ‌درابوو، به‌ڵام گوێی به هۆشدارییه‌كان نه‌دا و درێژه‌ی به كرده‌وه‌كانیدا. ١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:٤٠ له ده‌وروبه‌ری گوندی ڤهریسای ناوچه‌ی خیزانی به‌دلیس خالید گه‌زیجی له‌لایه‌ن یهكینهیهكمانهوه سزادرا.
نوسره‌ت تهبیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێزه‌كانی ئێمه‌وه نییه
راگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك رایگه‌یاند، كه كه‌سێك به ناوی نوسره‌ت تابیش ده‌وترێت په‌یوه‌ندی به بزوتنهوهكهمانهوه هه‌یه و بانگه‌شه‌ی كردووه كه به‌رپرسیاری كۆمه‌ڵكوژی گۆنگۆرهنی ناڕوونه كه له ٢٧ی ته‌مموزی ٢٠٠٨ دا ئه‌نجامدرا، كوژراوه. ئه‌م چیڕۆكه‌ی راگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك كه له سه‌ر درۆ دامه‌زراوه، راست نییه. نوسره‌ت تابیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه. ده‌وڵه‌تی تورك به زۆر كۆمه‌ڵكوژی به تایبه‌تی كوشتنی ٩ مه‌ده‌نی له په‌ره‌خی سه‌ر به زاخۆ رووی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا كرد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ریدا كاردانه‌وه‌ی گه‌وره دروست بوو. ده‌وڵه‌تی تورك به سیناریۆی ساخته هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و رووداوانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هێزه‌كانمانه‌وه نییه پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بشارێته‌وه، بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كه هه‌ڵبگێڕێته‌وه و به سیناریۆی ساخته قورسایی بۆ میت به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌بێت گه‌لی كوردستان و رای گشتیی دیموكراتیكی توركیا بڕوا به‌و هه‌واڵه ساختانه نه‌كه‌ن".
هـ . ب