ئەمڕۆ ٩ ساڵ بەسەر دامەزراندی ئەنجوومەنی بنیاتنانەوەی شەنگالدا تێدەپەڕێت، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڕاگەیاندرا. لە ٩هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی ئەنجوومەنی شەنگالدا دەزگا و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهیدانی چیایی شەنگال گردبوونەوە و بە ڕاگەیاندراوێک دامەزراندنی ئەنجوومەنی بنیاتنانەوەی شەنگالیان پیرۆز کرد.
نوێنەرانی پادێ، تاژێ، ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، ئەنجوومەنی گەل، شارەوانی، چاند و هونەر بەشداری ڕاگەیاندراوەکەبوون.
بە بۆنەی ساڵوەگەڕەکەوە، بەیاننامەیەک لە لایەن ئەنجوومەنی خۆسەری شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی و ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە.
لە سەرەتادا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال نایف شەمۆ، قسەیکرد و داویکرد حکومەتی ناوەندی عێراق دان بە ئەنجوومەنی شەنگالدا بنێت و وتی: "ئەم ئەنجوومەنە لەسەر بنەمای پاراستنی کۆمەڵگای ئێزیدی دامەزراوە".
دواتر وتەبێژی بنەماڵەی شەهیدانی پاکیزە جەلال قسەیکرد و وتی: "لە ساڵوەگەڕی دامەزراندی ئەنجوومەنی خۆسەردا لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە بەئامجگرتنی شەهید زەردەشت و هاوڕێکانی ویستیان بەرەودواوە هەنگاوبنێین، بۆیە بەرامبەر بە هەموو هێرشەکان تێکۆشانمانکرد و بەرەوپێش چووین".
هەروەها دایکی شەهید باوەر، پاکیز جەلال، بەناوی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگالەوە قسەی کرد و وتی:"سبەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندە زۆردەشت و هەڤاڵەکانیەتی، ئەو قارەمانانە بە ڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە و سەری ڕێز بۆ یادەوەرییەکانیان دادەنێین و پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنی بیناتنانەوەی شەنگال لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالی و سەرجەم شەهیدان و بنەماڵەکانیان دەکەین.
هەروەها کنێ خدر، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) پیرۆزبایی نۆهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەنجوومونی بنیاتنانەوەی شەنگال لە سەرجەم شەهیدان کرد و وتی: "ئەگەر ئەو قارەمان و فیداییانە نەبوونایە و ڕێگای شکۆمەندییان نەگرتبایە بەر، ئەم ئەنجوومەنە دانەئەمەزرا و ئێمە ئێستا لێرە نەبووین. زۆر کەس و لایەن دەیانویست ئەم ئەنجوومەنە دانەمەزرێت، بەڵام بە هێز و ئیرادەی گەلەکەمان هەموو پلانەکانیان شکستی هێنا.
بەناوی تاژێ ــەوە جارێکی تر ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەنجوومەنی بنیاتنانەوە و سەرجەم شەهیدانمان لە هەموو ئامادەبووانی ئێرە پیرۆزبایی دەکەین."