ڕاگەیاندراوی بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک
بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی میوانان و بەشداربووانی کرد.
بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی میوانان و بەشداربووانی کرد.
کۆڕبەندی "چارەسەری کێشەکانی عێراق لە نەتەوەی دیموکراتیکدایە" سەر لەبەیانیی دوێنێ لە هۆڵی ئازادی لە شەنگال بە ئامادەبوونی ٤٥٠ میوان و بەشداربوو بەڕێوەچوو. دوای کۆڕبەندەکە ڕاگەیەندراوێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە بڵاوکرایەوە.
ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، نوێنەرانی گروپە باوەڕدار و ئاینییەکانی باشووری کوردستان و شارەکانی عێراق لەچەندین ناوچەی عێراقەوە بانگهێشتی کۆڕبەندەکە کرابوون. چەندین میوان لە بەغدا و ناسریە و چەند ناوچەیەکی تر و ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی عێراق، ڕێکخراوەکانی ژنان، نوێنەران و ئاسایشی عێراق بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا کرد. لە شەنگالیش، بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ)، بزووتنەوەی گەنجان، پارتى ئازادی و دیموکراسیى ئێزدییەکان (پادێ)، پیران و ڕیشسپییەکانی کۆمەڵگا و چەندین ڕێکخراو و دەزگا و دامەزراوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری بەشدارییان کرد.
ڕاگەیاندراوی کۆڕبەندەکە لەلایەن ئازاد حسێن جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتبوو: "سوپاسی هەموو خەباتکارانی ڕاگەیاندن، میوانەکان و گەلەکەمان لە شەنگال دەکەین، کە لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەبوون. ئێمە شەنگال بە ماڵی هەموو عێراقییەک و ئەوانە دەزانین، کە خۆیان بە پشتیوان و بارهەڵگری کۆمەڵگەی ئێزدی دەزانن، بۆیە ماڵ ماڵی ئەوانیشە. بەخێربێن. ئەمڕۆ کۆڕبەندەکەمان بە ٤ ناونیشان بەڕێوەچوو.
دەبێت ئێمە جارێکی تر ئەوە بیر بخەینەوە، کە لە کاتی فەرمانەکەدا تەنها شاگردەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان گەیاندە ئێرە و بە هانامانەوە هاتن. ئەوە ماوەی ٢٤ ساڵە سەرۆک ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا دەستبەسەرکراوە. ئێمە ئەو گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین و ئیدانەی دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ دەکەین".
ژ.ت