لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
«بەگوێرەی بڕگەی سێیەم لە پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سازان و ڕێککەوتن سەبارەت بە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، دانیشتنی ژمارە (٤) ی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٢/٥/٢٠٢٣، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ کاتێکی تر دواخرا بەگوێرەی دەسەڵاتی ڕەهای خۆی، هەروەها هیچ پرۆسەیەک لە دانیشتنەکە بەڕێوە نەچوو.
بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، ئێمە لە فراکسیۆنی سەوز دووپاتی دەکەینەوە بەڕێوەبردن لەڕێگەی کاری هاوبەش و لێک تێگەیشتنەوە دەبێت، نەوەک لەڕێگەی فریودان و هەڵهاتن لە واقیع.
بێگومان نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە پرسی پێکهاتەکان لەجێی خۆیدایە، چونکە لایەنێک پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت، نەوەک بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجی پێکهاتەکان».
ف.ق