گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار سەبارەت بە تێکۆشان و بەرخۆدانی کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە هەرێمەکانی پاراستی مەدیا لە دژی هێرشەکانی تورکی داگیرکەر ئەنجام دراون و بڕیاڕداریی ساڵێ ٢٠٢٤دا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
'ئازادی ئێمە و گەلان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە پێکدێت'
گەریلای هەپەگە ئازاد دێریک، دیاریکرد کە هێز لە بەرخۆدانی بەشکۆی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەردەگرن و وتی: " ئەمرۆ بە ڕۆحێتی بەرخۆدانی ئیمراڵیەوە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕ بەڕێوە دەبەن. هەرکات دەوڵەتی داگیرکەری فاشیست بیەوێت داگیرکاری ئەنجام بدات،بەڵام ئاتوانێت ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنێت. دەوڵەتی تورک کە خۆی سپاردوە بە تەکنیکەکانی، لە بەرامبەر هێزی گەریلا بێ چارە ماوەتەوە. لەبەر ئەوەی گەریلا ڕامان و ئیرادەی لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرتووە و جەنگێکی بە حورمەت بەڕێوە دەبات. هەتا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین، لە بەرخۆدان بەردەوام دەبین. هیچ کات بەرەوە دواوە هەنگاو نانێێن، چونکە ئازادی ئێمە و ئازادی گەلان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە پێکدێت. یەکێتی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ گەشەی کردوە. لەبەرئەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکیدان. ئەم بەرخۆدانانە لە هەر جێگەیەکی کوردستان بە پێشەنگایەتی گەریلا لە ئاستێکی بەرزدا بەردوامە. بۆ دامەزراندی کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسانی و دیموکراتیک بەرخۆدان دەکەین".
'تکۆشان فراونتربکەین'
ئازاد دێرک، دەستنیشانیکرد لە هیچ شوێنێکی جیهان نمونەی وەک بەرخۆدانەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی گەریلا بوونی نیە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "لەساڵی ٢٠٢٤دا ئەم تێکۆشانانە فراونتر بکەین و ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی سەرکەوتن. شەهیدبوونی هەر هەڤاڵێکمان، توڕەی و ڕقمان بەرامبەر بە دوژمن زیاتر دەکات. بە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵە شەهیدەکانمانەوە تێکۆشان فراوانتر دەکەین".
"ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٤دا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین "
زەینەب نەواڵ، گەریلای یەژا-ستار ڕایگەیاند، گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەرخۆدانێکی مێژوویییان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوە برد و وتی:"دوژمن بە هەموو هێزی خۆیەوە لە هەموو لایەکەوە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی گەریلا، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا گەریلا بەرخۆدانێکی مێژوویییان تۆمار کرد. بەرخۆدانی هەڤاڵانمان ڕۆژ بە ڕۆژ لە لاپەڕەکانی مێژوودا دەنووسرێتەوە. دوژمنی دڕندە دەیەوێت بە چەکی کیمیاوی گەریلا لەناو ببات. بەڵام ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی لە دژی چەکی کیمیاوی بە نارنجۆکی دەستی، ئیرادە و هێزێکە لە بوێری شەهیدانەوە بۆیان بەجێماوە، تەکنیکی دوژمن تێکدەشکێنن. ئێمە بەو هێزەی کە لە بیری ڕێبەر ئاپۆ بەدەستمان هێناوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین و بە بەرخۆدانمان لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".
'شەڕی مان و نەمانە'
هەروەها گەریلای هەپەگە زنار تۆری ڕایگەیاند، ساڵێکی تەواویان بە بەرخۆدان بەڕێکرد و ڕایگەیاند،"شەڕێکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەدەچێت، شەڕی مان و نەمانە". هەر بەو هۆیەشەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو هێز و تەکنۆلۆژیای سەردەمیەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانمان. هێچ کات ناتوانێت ئەو ئەنجامەی دەیهەوێت بەدەست بهێنێت. بەپێچەوانەوە لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵاوە بێدەسەڵات دەمێنێتەوە و بەهۆی ئازادیخوازانی کوردستانەوە کە هێز و ورەی خۆیان لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن، ناتوانێت سەربکەوێت.