بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گوندێکی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومان کرا.

ئەمڕۆ بەیانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر گوندی چنارتوی سەر بە شارۆچکەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرا.

لەبارەی هیرشەکەوە زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

گوندی چنارتوی سەر بە ئاغجەلەر لە ٢٧-٢٨ی کانونی یەکەمیشدا بۆردومان کرابوو.

هـ . ب