بە هۆیی قەیرانی ئابووریەوە، تەندور بەکاردەهێنرێت
چەندین بنەماڵە لە جولەمێرگ، بە هۆیی قەیرانی ئابووری و دەست کورتییەوە، بۆ بەدەستهێنانی نان، دەستیان کردوە بە بەکارهێنانی تەندور.
چەندین بنەماڵە لە جولەمێرگ، بە هۆیی قەیرانی ئابووری و دەست کورتییەوە، بۆ بەدەستهێنانی نان، دەستیان کردوە بە بەکارهێنانی تەندور.
به هۆیی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و نانەوە، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم قەیرانە ئابووریە. زۆربەیی ماڵان دەستیان کردوە بە دانانی تەندور. ئامینە تەکچە یەکێکە لەو ژنانە کە تەندور بەکاردەهێنێت باسی لەوەکرد بە هۆیی بەرزبوونەوەی نرخی نان، ناچار دەستیان کردوە بە بەکارهێنانی تەندور.
بەهۆیی قەیرانی ئابووریەوە ڕۆژ لە ڕۆژ نرخی ئارد و نان بەرزتر دەبێتەوە، خەڵکانێک دەستیان کردوە بە بەکارهێنانی تەندور. لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە جولەمێرگ نانێک بە ٧ لیرە بوو، وە کیسەیەک ئارد بە ٦٥٠ لیرە دەفرۆشرا.
ئامینە تەکچە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوەندی جولەمێرگ، تەندورێکی دامەزراندوە و ڕۆژانە نان دروست دەکات. بە هاوکاری خزمان و درواسێکانی ڕۆژانە نانی خۆیی لە ماڵی خۆیدا دروست دەکات. ئامینە باسی لەوەکرد کە دایک و پورییشی لە ماڵەوە هەر نانی تەندور بەکاردەهێنا
و وتی: "لەبەرئەوەی لە ناوەندی شاردا دەژییان، نەماتدەتوانی تەندوری ناکردن بەکاربهێنین، بەڵام بە هۆیی قەیرانی ئابووریەوە جارێکیتر دەستمان بە بەکارهێنانی تەندورکردەوە و پێداویستی نانی خۆمانی پێ دروست دەکەین. بە بەراود بە نانی فڕن، نانی تەندور نرخی کەمترە.