بە هەزاران شەنگالی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەهەزاران شەنگالی بەدروشمی خۆبەڕێوەبەریی مافی خۆمانە و خۆبەڕێوەبەریمان دەوێت لە دژی فشارەکانی سەر شەنگال و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و جارێکی دیکە داوای پەسەندکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیان کرد.

ئەمڕۆ بەشێکی بەرچاو لە پێکهاتەکانی شەنگال بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و زۆربوون و فراوانبوونی گوشارەکانی سوپای عێراق لە هەرێمەکە و گشارەکانی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بۆسەر ئێزدیەکان ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی “خۆبەڕێوەبەریی مافی ئێمەیە، ئێمە مافی خۆمانمان دەوێت” بە بەشداری هەزاران لە خەڵکی ئێزدی ئەنجامدرا و لە سنونێوە دەستیپێکرد و تا گردەبای سنونێ بەردەوام بوو، سەدان وێنەی شەهیدانی ئێزدی بەرزکرانەوە.

بەیاننامەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال لەلایەن ئازاد حسێن، جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری شەنگالەوە خوێندرایەوە.

هەر لە ڕێپێوانەکەدا بەناوی ئەنجومەنی هۆزەکانی شەنگال و ئیدارەی تاژێ وە پەیام بڵاو کرایەوە و داوایان لە عێراق کرد ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی شەنگال و دەستکەوتەکانیان بگرن.

ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئاماژەی بەوەکرد کە سوپای عێراق لە نێوان خەڵکی شەنگالداخۆی جیگیر دەکات وەکو ئەوەی شەڕی دەوڵەتێک بکات کە کاتێکدا ئەرکی سوپا ئەوەیە  لەسەر سنور دەوڵيت بپارێزێت.

ئەنجومەنەکە رایگەیاند: ماوەی زیاتر لە مانگێکە سێ گەنجی ئێزدی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراون و براونەتە تەلەعفەر پێویستە ئەو گەنجە ئێزدیانە لە ماوەیەکی کورتدا ئازاد بکرێن.

داواشیانکرد کە پەیکەری فەرماندە زەردەشت کە یەکێکە لە بەرەکەتە پیرۆزەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە دژی داعش بەرگری لە شەنگال و ئێزیدیەکان کرد پەیکەرەکەی دابنرێت.

ڕاشیانگەیاند بەهۆی جموجوڵی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە سنونێ ڕووداوێک ڕوویدا و دوو منداڵ  گیانیان لەدەستدا دوای ئەم ڕووداوە، چەند سەربازێکی سوپا وەک ئاهەنگگێڕان ئاهەنگیان گێڕا بۆیە دەبێت ئەو بەرپرسانە ڕێگری بکەن لەوەی ئەم جۆرە ڕوداوانە دووبارە ببێتەوە.