بە موشەکی ئەڵمانی زاپ بۆردومان دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشی سەر زاپدا، زیاتر موشەکی MAM-L لە رێگەی فڕۆکەی جەنگیەکوە بەکار دەهێنێت کە لە جیهاندا وەک موشەکی بکوژ پێناسە دەکرێت. موشەکەکەش لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە دروست کراوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشی سەر زاپدا، زیاتر موشەکی MAM-L لە رێگەی فڕۆکەی جەنگیەکوە بەکار دەهێنێت کە لە جیهاندا وەک موشەکی بکوژ پێناسە دەکرێت. موشەکەکەش لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە دروست کراوە.
سوپای داگیرکەری تورک لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە هێرشی کردە سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا و بۆ ئەوەی بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار بشکێنێت، هەموو رێبازێک بەکار دەهێنێت. سوپای تورک کە لە زەمینیەوە ناتوانێت پێشڕەوی بکات، زیاتر پشت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موشەکهەڵگر دەبێستێت.
وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند رۆژ لەمەوبەر دیمەنی هێرشێکی بۆ سەر زاپ بڵاوکردەوە کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و رایگەیاند کە لە هێرشەکەدا موشەکی MAM-L بەکارهێنراوە.
لە سایتێک بە ناوی ' پیشەسازی بەرگری'دا کە هەواڵ لەسەر سوپای تورک بڵاودەکاەتەوە، بە شان و باڵی موشەکەکدا هەڵدراوە. ئایا ئەو جۆرە موشەکە بە چ شێوەیەک کەوتووەتە دەستی دەوڵەتی تورک؟
بەرهەمی هاوکاری قێزەونە
ئەو موشەکە وەک بەڵگەیەکی ئاشکیاری رێککەوتنی قێزەونی ئەڵمانیا و دەوڵەتی تورکە. هەرچەندە دەوڵەتی تورک بانگەشە دەکات کە MAM-L لەلایەن کۆمپانیای رۆکەستانیانەوە دروست دەکرێت ، بەڵام موشەکەکە لەلایەن کۆمپانیای TDW ئەڵمانیاوە دروست دەکرێت کە بە تایبەتی بۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتاری خانەوادەی ئەردۆغان دروستکراوە.
موشەکەکە ٢٢ کیلۆیە و جگە لە کوردستان، لە لیبیا، یەمەن، ئەرمینیا و دوایین جاریش لە مانگی کانونی دووەمەوە لە ئەسیۆپیا بەکارهێنراوە و بە دەیان مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە، بۆیەش وەک 'موشەکی بکوژ' پێناسە دەکرێت. ئەو کۆمپانیایەی کە موشەک دروست دەکات،مافی کارکردنی لە کۆمپانیای TDW ی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
کۆمپانیای TDW بەشیکە لە کۆمپانیای MBDA کە لە فەڕەنسا و ئیتاڵیاش لقیان هەیە و سیستمەی موشەکی دروست دەکات. TDW لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە بابەتی موشەکیدا هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات.
لینانس و تەکنەلۆژیا لە ئەڵمانیاوە
بۆ موشەکی LRAT و MRAT کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە دەستی سوپای تورکدایە، TDW کە هاوکاری شەڕە، دەیفرۆشێت. TDW دواتر سەرلەنوێ موشەکەکەی ئامادە کرد و شێوەیەکی نوێی بۆ دانا کە لە فڕۆکەدا جێگیر دەکرێت. حکومەتی مێرکڵ ئەو کاتە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا وڵامی پێشنیازپرسێکی پارتی چەپ و پارتی سەوزی دایەوە و قبوڵی کرد کە ئەو موشەکانە فرۆشراون و لە ساڵی ٢٠١٨دا TDW بە بەهای ٢٩٠ هەزار یۆرۆ مافی لینانسی داوەتە ڕۆکەتسان کە بتوانێت موشەک دروست بکات.
دوای ئەوەی هاوینی ٢٠٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورک لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان زۆر خەڵکی مەدەنیان شەهید کرد، بەرنامەی 'مۆنیتۆر' باسی ARD، دەستی تەکنەلۆژیای ئەڵمان لە ئەو فڕۆکانەدا کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە لیسانسی موشەکی MAM-L لە ناوخۆیدا جێگیر کردووە. ئەو موشەکە کە دەگۆترێت لەنێوان ئەڵمانیا و تورکیا بە رێبازی 'Know how- transfer' دروست دەکرێت، بەپێی لیسانسەکە نابێێت کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە بە وڵاتێکی دیکە بفڕۆشرێت.
بەڵام موشەکی MAM-L بەپێی فڕۆکەکانی بایراکتاری کۆمپانیای خانەوادەی ئەردۆغان دروستکراوە و لێی دەبەسترێت و بە پاکستان، تونس، سعودیە، ئیمارات، ئازەربایجان، مالێزیا، قەتەر و تورکەمەنستان فرۆشراوە. نە دەوڵەتی ئەڵمانیا و نە کۆمپانیای TDW نارەزاییان دەرنەبڕیوە. پسپۆڕان دەڵێن، پێدەچێت ئەڵمانیا لە هەر فرۆشتنێکی نایاساییدا، بڕێک پارەی وەرگرتبێت.
'لەسەر موشەکەکان کۆدی ناتۆ هەیە'
ساڵی ٢٠٢٢ لە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا فڕؤکەی بێفڕؤکەوانەی دەوڵەتی تورک بەکارهێنرابوون.
دوای شەڕ لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، میدیاکانی ئەرمینا، دیمەنی فڕۆکەیەکی تورکیان بڵاوکردەوە کە کەوتبووە خوارەوە و موشەکی MAM-Lی لەسەر بوو و نەتەقیبوو.
بە پێی زانیاریەکان کە لە میدیاکانی ئەرمینیادا بڵاوکرانەوە، جگە لە کۆمپانیای TDWی ئەڵمانیا، هەروەها کۆمپانیای Aerospatîale ASBی فەڕەنسیش لە بەرهەمهێنانی موشەکی MAM-Lدا هاوبەشە. راگەیەنرا کە باتری موشەکەکە لەلایەن ئەو کۆمپانیا فەڕەنسیەوە دروستکراوە و کۆدی ناتۆی لەسەرە.
ف.ق