بۆ پێنجەم ڕۆژ، بەرخۆدانی گەلی مەخمور بەردەوامە
بەرخۆدانی گەلی مەخمور دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردن کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەردەوامە و پێی ناوەتە ڕۆژی پێنجەمەوە.
بەرخۆدانی گەلی مەخمور دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردن کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەردەوامە و پێی ناوەتە ڕۆژی پێنجەمەوە.
لە ٢٠ ی ئایارەوە، ماوەی پێنج ڕۆژە سوپای عێراق بە چەک و بەربەست و کەرەستەکانییەوە، هەوڵدەدات کەمپی مەخمور گەمارۆ بدات.
لە بەرامبەردا، بەرخۆدان و بەرهەڵستی گەلی مەخمور بەردەوامە، لەولاشەوە سوپای عێراق سورە لەسەر تەلبەندکردنی کەمپەکە، کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا ئەنجامێکی ئەوتۆی سەوزنەکرد.
شەوی ڕابردوو، ناڕەزایەتی پەنابەران دژی ئەم هەوڵە درێژەی کێشا، هێشتاش بەشێکیان لە خێمەکاندا بەرخۆدان دەکەن.
لەلایەکی ترەوە، مناڵەکانی مەخمور لەپاڵ دایکە شۆڕشگێڕەکانیان لەنێو خێمەکاندان و بوون بە سیمبولی بەرخۆدان.
جێگەی ئاماژەپێدانە، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەپاش ساڵی ٢٠١٤ ـەوە بۆ یەکەمجار لەگەڵ نوێنەرانی کەمپەکە کۆبوونەوە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی مەخمور. هەروەها شاندی مەخمور چەند جارێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەی دوێنێ، داواکارییەکانی کەمپی مەخمور خرایە بەردەست دەسەڵاتداران. هێشتا کۆبوونەوەکان ئەنجامیان نەبووە.
سوپای عێراق سورە لەسەر گەمارۆدانی کەمپی مەخمور، لەبەرامبەردا بەرخۆدانی گەلی مەخمور بەردەوامە.
هـ . ب