بۆ ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی بانگەواز کرا

هاوسەرۆکی مەد-توهاد فەد ی ئامەد، کەریم جانپۆلات، داوای بەشداریکردنی لە ڕیپێوانی 'بەرفراوانی ئازادی' کرد، کە لە ١ی شوبات لە دژی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت و وتی: "بۆ ئازادی گەلانی کوردستان و تورکیا، دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت".

 بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگایی دیموکراتیک، پارتی هەرێمە دیموکراتیکیەکان، دەم پارتی و چەندین ڕیکخراوی مەدەنی. ڕێپێوانی 'بەرفراوانی ئازادی' بۆ لابردنی گۆشەگیری قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شارەکانی کوردستان، لە ١بۆ ١٥ی شوبات ئەنجام دەدرێت.

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسایی و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراونی مێدیا (مەد-توهاد فەد) ی ئامەد، کەریم جانپۆلات هەڵسەنگاندی بۆ گۆشەگیری و بانگەوازی بەشداری ڕێپێوانکرد.

ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی

جانپۆلات پەیوەست بە ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی قسەیکرد و وتی: "گەلی کورد لە دژی گۆشەگیری خەبات دەکات. هیچ لایەنێکی مرۆڤایەتی، ئەخلاقی و یاسایی لە گۆشگیریدا نیە، ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیری درێژەبێتەوە، وە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە. ناتوانێت لەگەڵ بنەماکەی و پارێزەرەکانیدا چاوپێکەتن بکات. بۆ ئەوەی کەمپین و ڕێپێوان لە دژگۆشەگیری باشتر بکەوێتە ڕۆژەڤی گەلەوە، چەندین خەبات بەردەوامە، یەک لەو خەباتانە ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادییە کە لە ١ی شوبات دەستپێدەکات. لە زۆربەیی شارەکانی کوردستان بە بەشداربوونی گەل ڕێپوانەکە لە دوولاوە دەستپێدەکات".

کلیلی چارەسەری هەمیشەی لە ئیمراڵیە

جانپۆلات ئاماژەی بەوەدا، بەشێوەیەکی پڕ بەشداری لە خەبات و چالاکیەکاندا کراوە و وتی: "گەلی ئێمە خاوەنی هەرچالاکیەکە کە لەدژی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێویستە بەشدرایکردنی بەرفراوانتر ئەنجام بدرێت. نەک بە تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی تر دەبێت دژی گۆشەگیری بوەستنەوە. کلیکی چارەسەری هەمیشەیی لە ئیمراڵی یە. مەرجی کۆتایی هاتنی شەڕ ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. بۆ ئازادی هەموو گەلی کوردستان و تورکیا دەبێت گۆشەگیری بە کۆتابێت. بانگەواز لە هەموو گەل و کەسانی دیموکراتیک و ئاشتی خواز دەکەم، بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بەرفراونی ئازادی ببن".