بۆ شەهید جەسور ڤەدات وڵات پرسە دانرا

بۆ گەریلای هەپەگە جەسور ڤەدات وڵات پرسە دانرا. پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد.

بۆ گەریلای هەپەگە جەسور ڤەدات وڵات کە ١٠ ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەگەڵ دوو هەڤاڵی شەهیدبوو، لە پرسەخانەی فارقینی ناوچەی ڕێزانی ئامەد پرسە دانرا. بەشێوەی جەماوەری پرسەکە کرا.

سەردانەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چاند و یەکێتی و پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانییەتی میزۆپۆتامیا (مەبیا-دەر) ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) بەدران ئۆزتورک و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، دوعا خوێنرا.