بەربژێری هاوشارەوانی قەرسی دەم پارتی ئارەزوو ساڤاش ئەوەی دەرخست هەڵگری ئایدیان لە قەرس و وتی: "دەم پارتی بزوتنەوەی گەلە. هەموو کەسێک کە لاینگری حەق، یاسا و باشییە لە خۆماندا قبوڵی دەکەین".
ئارەزوو ساڤاش بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "هەڵگری ئایدیان لە قەرسدا، بۆ خزمەتی گەلی قەرس، بۆ پێکهێنانی ئاشتی و ئارامی لە قەرسدا، دەچینە هەموو کوچە و کۆڵانەکانی قەرس. بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بە سەردانیکردنی پیشەوەران، دامەزراوە مەدەنییەکان و سەندیکاکان، یەکسانی بۆ خزمەتکردنی گەل بەدەست دەهێنین".
خەباتی ژنان و ئازادییان
ئارەزوو ساڤاش دەرمان باسی لە سەربەخۆی ژنان لە قەرسکرد و وتی: "ژنان و دایکان، دڵ میهرەبان و دلۆڤانن هەر ئەوانن بنەڕەتی ژیان بونیاد دەنێن. بۆ خەبات و کاری ژنان، ئازادی ژنان و هاودەنگی ژنان پرۆژەی سەربەخۆ پێکدەهێنین".
ئەو خزمەتە دەکەین کە شایەنێتی
ساڤاش دەرمان لە درێژەی قسەکانید باسی لە چۆنێتی خزمەتکردنیان کرد و وتی: "دەوڵەت گرنگی بە سروشت و مێژووی شارەکە نەداوە. شارەکەی لە خزمەتگوزاری و پاککردنەوە بێ بەشکردوە. گەلی قەرس لە کاتی بەڕێوەبەری ئێمەدا خزمەتێکی شیاو دەکرێت و چارەسەرکردنی کێشەکان بەدەست دەهێنێت. وەک دەم پارتی خاوەنداری لە کێشەکانی گەلێکی فیداکار و قارەمان دەکەین. ئەم گەلە مافدارە، بە تێکۆشانی هاوبەش سەردەکەوین".