بە وەشاندنی هەر گورزێک، دواڕۆژ مسۆگەرتر دەکەن

گەریلاکانی یەژەئاستار، نە تەنها شەڕ دەکەن، هەروەها باجی زۆریش دەدەن و بەهای گەورە دەخوڵقێنن. دەزانن مێژوو دەنووسنەوە و دواڕۆژ مسۆگەر دەکەن. بەم تێگەیشتنە لێدەدەن. دەزانن لە چی و لە کوێ دەدەن و چی بەدەست دەهێنن. بەهەر وەشاندنی گورزێک، دواڕۆژ مسۆگەرتر دەکەن

گەریلاکانی یەژەئاستار، نە تەنها شەڕ دەکەن، هەروەها باجی زۆریش دەدەن و بەهای گەورە دەخوڵقێنن. دەزانن مێژوو دەنووسنەوە و دواڕۆژ مسۆگەر دەکەن.

بە دەیان، یاخود بە سەدان گەریلا هەن کە چیاکان لەنێو خۆیاندا دەیانشارنەوە. گەریلاکانی یەژەئاستار وەک بڕوابوون بە رەنجدان، گرێکانی ژیان بە رەنجیان دەکەنەوە و بە شێوەیەکی فیداکاری بەرخۆدان دەکەن. لە شارە جیاوازەکان، لەنێو ژیانە جیاوازەکاندا و بە زمانە جیاوازەکان دێن و لە یەک ئامانجدا یەکدەگرن. ئەو ئامانجەش ئازادیە. تاکە دروشمی گەریلا ئەوەیە کە بۆ ئازادی سوێندی خواردووە. هەر کە لێدەدات، قازانج دەکات. دەتوانین بەم شێوەیە شیبکەینەوە؛ هەر کە گورز لە داگیرکەران دەوەشێنرێت، ئێمە زیاتر قازانج دەکەین، هەر کە لە دەستدرێژکاران دەدرێت، زیاتر قازانج دەکەین، هەر کە لە فاشیستەکان دەدرێت، زیاتر قازانج دەکەین، هەر کە لە دەوڵەتی تورک دەدرێت، قازانجمان زیاتر دەبێت و هەر کە لە بکوژان دەدرێت، قازانجمان بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت.

گەریلاکانی یەژەئاستار لە جوودی، ئامێدی، ئەەشکەوتی برینداران و وەرخەلێ شەڕ دەکەن. گەریلایەکی یەژەئاستار دەڵێت ' گەریلاکانمان هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی داگیرکەرانیان خستە خوارەوە' بەم شێوەیە گەریلا مێژووی ئازادی دەنووسێتەوە.

هەڵوێستی گەریلاکانی یەژەئاستار بۆ ئازادی ژنان، بۆ هەموو ژنان مژدەیەکی گەورەیە. گەریلاکانی یەژەئاستار لەدژی ئەو کەسانەی مرۆڤ بەبێتاوان دەکوژن، لەدژی ئەوانەی نەژادپەرستی ساخ دەکەنەوە، لەدژی ئەوانەی دژی مرۆڤایەتی دەوەستنەوە و ئەوانەی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، لەدژی دەوڵەتیان، لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەن. نەک بە تەنها شەڕ دەکەن، باجی گەورە دەدەن و بەهای گەورە دەخوڵقێنن. دەزانن مێژوو دەنووسنەوە و بەم تێگەیشتنە لێدەدەن. دەزانن لە چی و لە کوێ دەدەن و چی بەدەست دەهێنن. بەهەر وەشاندنی گورزێک، دواڕۆژ مسۆگەرتر دەکەن.

ف.ق