بۆ ئەو ژنانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە "ون کەراون" کۆبوونەوە

ئەندامانی ڕێکخراوی ئیھادە و بنەماڵەی بێسەروشوێنەکان بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم بۆ ئەو ژنانەی کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێن کراون، کۆبوونەوە.

ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیھادە)ی لقی ئامەد و بنەماڵەی بێسەروشوێنەکان لە ٧٧٢یەمین ھەفتەی چالاکی خۆیاندا لە پارکی کۆشویۆلۆ لە ناچەی ڕێزانی ئامەد لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی مافی ژیان گردبوونەوە. وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) حالید تورکئۆغڵو و زۆرێک لە ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا، بەبۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی لەسەر ژنان، داوای چارەنووسی ئەو ژنانە کرا کە لە زینداندا بێسەروشوێن کراون.