بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی راپەریندا بانگەوازی بۆ یەکێتی کرد
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە، لە ٣٢مین ساڵیادی راپەریندا لە شاری رانیە لە رێورەسمێکدا قسەی کرد و بانگەوازی بۆ یەکێتی کرد.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە، لە ٣٢مین ساڵیادی راپەریندا لە شاری رانیە لە رێورەسمێکدا قسەی کرد و بانگەوازی بۆ یەکێتی کرد.
خەڵکی باشوری کوردستان ٣٢ ساڵ بەرلەئێستا، لە ٥ی ئازاری ١٩٩١دا کە ناوچەی رانییەی سلێمانی لەدژی رژێمی بەعسی و سەدام حسێنی دیکتاتۆر دەستی بە راپەرین کرد.
لە ساڵیادی راپەریندا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) لە رێورەسمێکدا لە رانییە قسەی کرد.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ٣٢ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی کوردستان رژێمی بەعسیان رووخاند و ئەمەش بووە سەرەتای ئازادی گەلی کورد و کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تاڵەبانی وتی، " بەداخەوە وەک پێویست رێز لە خوێنی ئێوە نەگیراوە کە رشتووتانە. دوو ساڵە یەنەکە هەوڵ دەدات ئەو بۆشاییەی کە حکومەت دروستی کردووە، پڕ بکاتەوە."
تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کرد و وتی، " هەموو هەوڵێکمان بۆ پاراستنی یەکێتی ریزەکانی کوردستانە. تاوەکو کوردستان یەکنەخەین، تاوەکو چوار پارچەی کوردستان مافی خۆیان وەرنەگرن، ناتوانین خەیاڵی شەهیدان جێبەجێ بەکین و رێزیان لێبگرین."
تاڵەبانی بانگەوازی لە لایەنە سیاسیە کوردیەکان کرد و وتی، " وەرن دەرفەتێک برەخسێنین و دەستی ئاشتی بۆ پارتەکان درێژ بکەین. نامانەوێت هەرێمی کوردستان دابەش ببێت. گەل بۆ ئەم خاکە خوێنی رژاند و ئێمەش ئاوەدانمان کردەوە. ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. ئێمە دەستمان بۆ هەموو لایەنەکان درێک دەکەین کە بتوانن خزمەتی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان بکەین."
لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی بانگەوازی لە پەدەکە کرد و وتی، " ئەگەر ئەم شتەتان دەوێت، دڵمان پاکە و ئامادەین، ئەگەر ناتانەوێت خۆتان زەرەر دەکەین."
ف.ق